برێت ماكگۆڕك و لایانی نارازی له هه‌ڵبژاردنی عێراق له كۆبوونه‌وه دان
نوێنه‌ری تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ چوار لایانی سیاسی نارازی له‌كوردستان له‌گردی زه‌رگه‌ته له شاری سلێمانی له‌كۆبوونه‌وه‌دان، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه”لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و د.بەرهەم ساڵح، سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەشدارن”.
ئه‌م پارتانه‌ی كه له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كانی نارازین، بریاری بایكۆت كردنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیان داوه، وه پێكهاتوون له بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەرین، دوو حیزبەکەی دیکە کە حیزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامین، لە خوولی پێشتریش کورسیان لە پەرلەمانی عێراقدا نەبوو، بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ئەم خولە لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی کردبوو، حیزبی شیوعیش دەڵێت، لە کەرکووک غەدرێکی زۆریان لێکراوە، لە سلێمانیش وەک خۆیان دەڵێن بەراوردکاری کراوە لەنێوان ژمارەی دەنگەکان بە دەست و راپۆرتی سەر بایۆمەتری، جیاوازییەکی زۆر هەبووە.