پارتی و موقته‌دا سه‌در له كۆبوونه‌وه دان

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی میدیاكان كه‌وتوون، ئه‌مرۆ شاندێكی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایانه براوه‌كان بریاره كۆببنه‌وه، ئێستاش ساندی پارتی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له كۆبوونه‌وه دان”.
شاندەکەی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆ دەکات. فازڵ میرانی، سەرۆکی شاندەکە به میدیاكانی راگه‌یاندووه” وەکو لایەنێکی دیاریکراو پشتگیری هیچ کەسێک ناکەین حکومەت پێکبهێنێت، بەڵکو پشتگیری لەو لایەنە دەکەین داخوازییەکانی کورد جێبەجێ بکات، بۆ ئەمەش داوای میکانیزم دەکەین”. جەختیشی کردەوە لەوەی وەک کورد پۆستی سەرۆککۆماریان دەوێت.
شاندەکەی پارتی سەرەتا وەکو “عورفێکی سیاسی لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆدەبنەوە، بەوپێیەی هاوپەیمانێتییەکەی زۆرترین کورسی هێناون، دواتر سەردانی عەبادی، مالیکی، عەللاوی و سەرجەم لایەنەکان دەکەن”.