هەموومان دکتۆر شایان نین

كارزان سه‌لام
 
ئەڵێن جارێک کەسێک دەچێتە سلێمانی دەیەوێت بچێتە مزگەوتی گەورە و حاجی کاک ئەحمەدی شێخ ببینێت ،نازانێت مزگەوتی گەورە لە کوێیە بەڕێککەوت پرسیار لە شوتی فرۆشێک دەکات پاش سڵاو کردن دەڵێ قوربان مزگەوتی گەورە لە کوێیە کابرای شوتی فرۆش ئەلێت بارەکەم شوتیە ئەویش دوبارە پرسیاری مزگەوتی گەورە ئەکاتەوە کابرای شوتی فرۆش ئەلێت شوتی گەورەو بچوکیشم لایە بۆ ئاخیر جار کابرای گەڕیدە پرسیاری لێ ئەکاتەوە شوتی فرۆش لەسەر ڕیتمی خۆی بەردەوامە ئەڵێ قوربان شوتی بەکیلۆیە بەدانە نیە..
جا ئەم بەسەرهاتە بۆ ئەم بەرگری کردنە لە دکتۆرە شایان پڕاوپڕە.
چاوت لەو هەموو داکۆکی کارەیە لەم دکتۆرە بەلام بە ئامانج ولە بەرگێکی سیاسی دا قوربان ئەوەی لەسەر ئەم خانمە کراوە ئەوەلەن داوایە نەک سکاڵا لە دادگای مەدەنی کراوە نەک سکاڵایەکی جەزائی..
داواکردن لە دادگا بۆ هەر مەبەست و هەر مافێکی کەسی ڕێگە پیدراوە پاش تۆمار کردنی داواکە و ئەنجام دانی دادبینی قسە لەسەر بەلگەکان دەکرێت ئایا ئەم داوای قەرەبوەی کەکراوە هیچ بنەمایەکی یاسایی هەیە یان نا، ئەگەر دادگا بۆی دەرکەوت کە خانمی دکتۆرە کارێکی ئەنجام داوە پێچەوانەی یاسایە ئەو کات داواکار مافی قەرەبوی هەیە.ئەگەر دادگا بۆی دەرکەوت کە داواکە بنەمایەکی یاسایی نیە بەرپەرجی داواکەدەداتەوە هیچ لێکەوتەیەکی لەسەر دروست نابێت..
ئەم هەموو کەسەی بونەتە دکتۆرە شایان دەزانن ناوەڕۆکی داواکە چیە توخوا هەر دەزانن بابەتی داواکە چیە؟
نا دلنیام نازانن مەبەستەکە بەرگری کردن نیە لەم دکتۆرە ئەوەندەی مەبەست لێی لەم دەرگاوە هەوای خۆیان بەرامبەر پارتی خاڵی بکەنەوە …چ بەدبەختیەکە بە بەرچاوتەوە خوێن دەڕژێت و خەریکە گردێک تەخت دەکرێت ئاسمانی شارێک ئاگری فیشەکی لێدەباری تۆ خۆت بێدەنگ کردوە جورئەتی ئەوەت نیە ووشەیەک بڵێی دێیت و دەبیتە ماهاتما غاندی قۆڵی بەرگریت لێهەڵمالیوە نا ئەزیزم ئەم نەفەسە کارکردنە خۆ دزینەوەیە لە ئەرکە ڕاستەقینەکەت بەرگی دژایەتی کردنی هەولێرت لەبەر کردوە ناتەوێت بۆ جاریکیش ڕاستگۆیانە و بێلایەنانە کارێک بکەیت..
دکتۆرە تان بینی سەربەرزانە ڕۆشتە دادگا کەسیش لە گوڵێک کاڵتری پێ نەوت ..ڕەوتی دادگا بەردەوامە لە کارەکەی ئەوانەی بڕیاری دادگا دەردەکەن دادوەرن نەک بەرپرسی حیزب وەرن با ئێمەو ئێوەش چاودیری دادگا بکەین بزانین بە کوێ دەگات ئەگەر گومانتا هەبوو خانمی دکتۆر زولمی قانونی لیدەکرێت من پێش هەموو کەس دەبمە بەرگریکار لێی تا دوا قۆناخ تانەی یاسایی پێشکەش دەکەین..
ئەگەر ئەمە خەمەکەتانە بەو شێوە کار دەکرێت نەک دژایەتی و تۆمەتی پێشوەختە.
بەلام خەمەکەی ئێوە تەنها شوتیەکەیە و بێجگە لەوەی لەخەمی بارەشوتیەکە هیچی تر نیە خەمەکەی ئیوە لە تەخوین کردنی پارتی زیاتر نیە..
ئیتر ئەمەیە ئیرهابی فیکر…
Back to top button