كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردن و راپرسی: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول له‌كوردستاندا

شێروان زرار گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی، له‌ پرێس كۆنفراسێكدا، ئه‌مرۆ 22ی 5ی 2018، رایگه‌یاند”لەمڕۆوە ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکانی 30ی ئەیلوولی 2018 دەست پێ دەکات و تەنیا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشیان لێ کراوە، ده‌شلێـ”پێشتر کاری زۆر باشمان لە تۆماری دەنگدەران کردووە و دواتر تەواوی وردەکارییەکان ڕادەگەیەنین کە کەموکوڕییەکان لە کوێدا بوون و چۆن چارەسەر کراون”.

گوته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆبووەتەوە و یاداشتی سێ ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی تاوتوێ کردووە کە داوایان کردبوو، گۆڕانکاری لە بڕیاری بەکارهێنانی ئامێری زیرەکدا بکرێت، بەڵام دوای تاوتوێکردنی تەواوی بابەتەکە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری خۆی لەمبارەیەوە دەدات”.

گوته‌بێژه‌كه‌گوتیشی: ئێمە پێشتر هاوشێوەی عێراق، سەرجەم مواسەفاتەکانی سندووقی زیرەکمان پەسەند کردبوو هاوشێوەی عێراق، بەڵام ئاساییە پێداچوونەوەی پێدا بکەین، ئاشكراشی كرد، کە یاداشتی پێنج لایەنی سیاسییان بەدەست گەیشتووە کە تێیدا داوای “پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بەکارنەهێنانی سندووقی زیرەک، پرسپێکردنیان لە ڕێکارەکانی هەڵبژاردن، ئەنجامدانی کارەکانی کۆمسیۆن بە شەفافی و ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوانیان لەگەڵ کۆمسیۆن” کردووە، ده‌شلێ” ئەوەی بۆ کۆمسیۆن هاتووە، بە ڕوونی داوا کراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

هه‌روها ده‌شلێـ”ئەگەر سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەپێویستی زانی، وادەی هەڵبژاردنەکانی دیکە بە فەرمانێک دیاری دەکات، دووپاتیشی کردەوە کە ئەوان وەکوو کۆمسیۆن ناکەونە ژێر کاریگەریی هیچ کەس و هیچ حزبێک و ڕێکاری خۆیان بۆ هەموو کارەکان هەیە، بەڵام “ئاساییە گوێ لە لایەنە سیاسییەکان بگرین، لە کۆتاییشدا ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیار لەسەر هەڵبژاردنەکان دەکات”.

Back to top button