فازل میرانی: سه‌رۆككۆمار پێشتر بۆ مام جه‌لال بووه ئه‌ویش نه‌ماوه‌

له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی فازل میرانی بۆ به‌غدا، فازل میرانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند”ڤیتۆیان لەسەر ھیچ کەسێك نییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ده‌شلێـ”وەرگرتنی پۆستی سەرۆك کۆماری عێراق بۆ کورد گرنگە، چونكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی عێراق دەكات”.

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئەوەشی خستەڕوو: “دانانی سەرۆك كۆمار بە رێككەوتنی كورد و عەرەب دەبێت نازانرێت كێ دەبێت، لە خولەكانی پێشووتر سەرۆك مەسعود بارزانی، پێداگری دەكرد لەسەر دانانەوەی مام جەلال، دوای ئەوە مام جەلال بە سەرۆك بارزانی گوتبوو، دەمزانی منت خۆشدەوێت، بەڵام نەمدەزانی بەو رادەیە بەرگریت لێكردووم، ئێستا مام جەلالێك نییە تا بەو شێوەیە بەرگری لێ بكەینەوە، جەختیكردەوە: “پارتی لە كوردستان و عێراق ڤیتۆی لەسەر كەس نییە، بەڵام پۆستی سەرۆك كۆماریش پاوانكاری ئەو حزب و ئەم حزب نییە و ھی كوردیش نییە بە تەنیا، ھەر كەسێك لە كوردستان ببێت بە سەرۆك كۆمار بە نوێنەرانی ھەموو كوردستان دەچێتە بەغدا”.

سەبارە بە كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق میرانی ئاشكرای كرد: “دانیشتێك لەنێوان نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و شاندێكی یەكێتی ھەبووە بۆ تاوتوێكردنی دۆخەكه‌، ئاشكراشی كرد: “دوای گەڕانەوەی شاندی پارتی لە بەغدا، رەنگە كۆبوونەوە لەنێوان پارتی و یەكێتی ئەنجامبدرێت، ئێمە پێمان باشە نەك ھەر لەگەڵ یەكێتی، بەڵكو لەگەڵ ھەموو لایەنە كوردستانییەكان كۆببینەوە”.

Back to top button