له‌هه‌ولێر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر منداڵێكی چوارساڵی له سێداره ده‌درێت
دادگایی تاوانه‌كانی هه‌ولێر بریاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌ركرد، كه له ئاوده‌ستی یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵه، ئه‌مه‌ش دوو ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌م رووداوه روویداوه، پاش ته‌واوی دادگایه‌كه و بهتاونبار ناساندنی كه‌سه‌كه، دادگا بریاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد”.
بریاری له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سه كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، له‌لایان سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانی یه‌ك له شاری هه‌ولێر ده‌ركراوه، كه‌سه‌كه به‌وه تاوانبار بوو، كه دووساڵ به‌ر له ئێستا له ئاوده‌ستى مزگه‌وتی کوێتی گه‌ڕه‌کی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر، ده‌ستدرێژی سێکسی کرده سه‌ر کچێکی ته‌مه‌ن 4 ساڵان، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، حاکم عه‌بدولباست فه‌رهادی سه‌رۆکی دادگای تاوان، به‌میدیاكانی راگه‌یاندووه” دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه ده‌ستگیرکرا، لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌که کرا و چه‌ندین جار دادگا بۆ ئه‌م كه‌یسه دانیشت، له کۆتاییدا بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا”.
سه‌رۆكی دادگایی تاوانه‌كان ئاشكراشی ده‌كات، ئێستا بڕیاره‌که ده‌رچووه ئاراسته‌ی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌کرێت، تا له‌وێش پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌که بکرێت و جێبه‌جێبکرێت”.