سیناریۆی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوی عێراق

سەرکەوتنێکی ناوازە
وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ حزبێکی چەپ کە مایەی مشتومڕی زۆری میدیاکان بوو دواجار موقتەدا سەدر توانی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق مسۆگەر بکات و ئەوەش لای شەقام و وڵاتان جگە لە تاران ناوی سەرکەوتنە ناوازەکەی لێنرا.
 
دۆخەکە لە عیراقەکەی تر
 
لە هەرێمی کوردستان چاوەکان لەسەر حزبەکەی بارزانی بوون،زۆر لە لایەنە دژبەرەکانی پارتی پێیان وابوو کە سەرچاوەی گرفتەکانی هەرێم ریفراندۆمەکەی ۲٥ی۹ یە،لەو سۆنگەوە چاوەڕێی هەرەسی حزبەکەی بارزانی بوون بەڵام دەرکەوت کە دنیابینی ئەو هێزانە کورت بوو حزبەکەی بارزانیش بویەوە پێشەنگ لە کاتێکدا کە بارزانی خۆی دور گرت لە هەڵمەتەکە،لە لایەکی دیکە نەیارانی بارزانی بچوکتر بونەوە توشی کەوتنێکی قورس کەوتن.

سەرۆک وەزیرانی ئایندە
 
گەرمترین پرسی ناوخۆ لە بەغداد لە ئێستادا ئەوەیە ئاخۆ کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو،گەرچی سێ کاراکتەری سیاسی شیعەکان عەبادی،مالیکی و عامری لە پێش کاندیدەکانی ترەوەن بۆ ئەو پۆستە بەڵام چانسی یەکەم زیاترە لە دوانەکەی دیکە بەو پێیەی واشنتۆن مالیکی و عامری بە کاندیدی تاران دەزانێت و پێشتریش مالیکی ئەو پۆستەی لا بوەو سەرکەوتو نەبوە لە ئیدارەدانی وڵات.
 
بژاردەکان
دوو بژاردە چاوەڕێی ئایندەی حکومەتی داهاتوو دەکات کە بریتین لە پێکهاتن یان جەنگ،ڕونە کە ڕێگای پێکهاتنی لایەنەکان لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات دورەو تەنها پەیوەستیش نیە بە ناوخۆی عێراقەوە و لێرەوە بژاردەی دووەم دێتە گۆڕێ کە جەنگە،بەڵام ئایا عێراقیەکان لە ئایندە ململانێکانیان بە دیالۆگ و پێکهاتن یەکلایی دەکەنەوە یان بە جەنگێک کە جگە خۆیان کۆتایی بە عێراقیش دێنێت؟
Back to top button