گرنگترین هه‌ڵه باوه‌كانی خواردن له مانگی ره‌مه‌زاندا
رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان چه‌ندین سوودو بایه‌خی گرنگی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خوو و هه‌ڵسوكه‌وت و بۆچوونی هه‌ڵه ده‌رئه‌نجامی خراپی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
1- هه‌ڵه‌كانی ژه‌می پارشێو
* پارشێو نه‌كردن، پارشێو ژه‌مێكی گرنگه‌و نابێت پشتگوێ بخرێت و چه‌ند بتوانرێت دره‌نگتر بخورێت پێش بانگی به‌یانی.
* خواردنی بڕێكی زۆر خۆراك به‌تایبه‌ت خۆراكی چه‌ورو شیرینی و سوێر.
* خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تینووت نه‌بێت له رۆژه‌كه‌دا.
2- هه‌ڵه‌كانی كاتی به‌ربانگ
* خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌و خواردنی شیرینی وه‌ك لوقمه‌قازی و شیرینییه‌كانی تر.
* خواردنی بڕێكی زۆر خۆراك به‌تایبه‌ت خۆراكی چه‌ور له ماوه‌یه‌كی كه‌م و به‌په‌له.
* پاڵكه‌وتن پاش به‌ربانگ كردنه‌وه.
* نه‌خواردنی زه‌ڵاته‌و سه‌وزه‌و شۆربا له سه‌ره‌تای به‌ربانگ كردنه‌وه.
* خواردنی برنج و شله (به‌تایبه‌ت برنجی سپی) رۆژانه.
3- نه‌خواردنی میوه به‌بڕی پێویست له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو
4- خواردن به‌دیار ته‌له‌فزێونه‌وه
5- نه‌جوڵان و سستی و وه‌رزش نه‌كردن پاش رۆژوو شكاندن، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس و بۆ ماوه‌ی دوورودرێژ له‌كاتی به‌ڕژوو بووندا.
6- شه‌ونخوونی و به‌خه‌به‌ربوون له به‌ربانگه‌وه تا پارشێو و خه‌وتن به‌ڕۆژ.
7- خواردنی شیرینی راسته‌وخۆ دوای به‌ربانگ پێویسته دوای دوو سه‌عات بێت و هه‌فته‌ی (1-2) جار زیاتر نه‌خورێت.
8- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چاو قاوه‌و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی كافاینیان تێدایه.
9- خواردنی بڕی زۆر له ترشیات و خواردنێك به‌هاراتی زۆر تێدا بێت.