بۆچی پەكەكە لە شنگال دوو كارمەندەكەی تیرۆر كرد

خواكوڕك
قایمقامی قەزای شنگال رایگەیاندووە دوو فەرمانبەری كە وەك پێشمەرگەی خۆبەخش هاتوونەتە قەزای شنگال لە سەر چیای شنگال تیرۆر دەكرێن لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەوە.
 
دوای بزر بوونی دوو فەرمانبەری شاری دهۆك لە چیای شنگال پاش یەك رۆژ تەرمەكەیان دزۆرایەوەو قایمقامی قەزای شنگال مەحما خەلیل دەلێت لەو شوێنە تیرۆر كراون كە بارەگا و سەربازگەی پەكەكەی لێیە.
مەحما خەلیل جەختی لەوە کردەوە کە هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچێت، یەپەگە ئەو دوو فەرمانبەرەی دهۆکی کوشتبێت، بۆیە داوای کرد: “بەزووترین کات هۆکاری کوشتنی ئەو پێشمەرگانە ئاشکرا بکرێت و تاوانبارەکانیشمان ڕادەست بکرێت، چونکە ئۆتۆمبێلەکانیشیان بردوون”. گوتیشی: “ڕێکاری تایبەت بەرانبەر بە پەکەکە دەگیرێتە بەر، هەر کەسێک ئەو کارەی کردبێت، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ داعشدا نییە”.
Back to top button