ئهندامێكی شاندهكهی پارتی له بهغداد:سیستەمی حوکمڕانی عێراق بە ئاقارێکی تەندروستدا بەڕێوە نەچووە
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی٥ی٢٠١٨ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرەشتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی و هەریەکە لە (ئومێد سەباح، شوان محەمەد تەها) بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان، سەردانی بەغدایان کرد.
شوان محەمەد، بەرپرسی لقی ٥ی پارتی لە بەغدا و ئەندامی شاندەکەی پارتی ڕایگەیاند: “بەبێ تەحەفوز سەردانی هەموو پارتە سیاسییەکان دەکەین، هاوپەیمانیش لەگەڵ ئەو لیستانە دەکەین، کە بەرنامەیەکی ڕوونیان هەبێ، چونکە ئێمە دەمانەوێ لەوە تێبگەین کە ئەوان چ بەرنامەیەکیان هەیە”.
شوان محەمەد، ئەندامی شاندەکەی پارتی بۆ بەغدا، ڕاشیگهیاند: “ئەمڕۆ شاندەکە سێ تا پێنج کۆبوونەوە دەکەین، لەوانەیە لەگەڵ هەریەکە لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، نووری مالیکی، حەیدەر عەبادی و تەیاری حیکمە کۆببینەوە“.
ئهو ئهندامهی شاندهكهی پارتی دیموكراتی كودستان ڕونیشكردهوه”پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەشدار بوون و دواجاریش دەبێ لە چۆنیەتی ڕاستەڕێکردنی سیستەمی حوکمڕانیدا بەشداریمان هەبێت، چونکە هەموو پارتە سیساییەکانی عێراقیش لەگەڵ ئەوەن کە پێشتر سیستەمی حوکمڕانی عێراق بە ئاقارێکی تەندروستدا بەڕێوە نەچووە”.
سهبارهت به ماوهی مانهوهی شاندهكهی پارتی له بهغداد شوان محەمەد گووتی: “شاندەکە لە دوو ڕۆژ زیاتر لە بەغدا دەمێننەوە