ڕه‌هبه‌ری سه‌ید برایم:خه‌لك بێ ئومێد بوون له‌ گۆڕان

ژمارەیەکی زۆرله‌ ھەڵسووڕاو و باژێڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان وازیان لە گۆڕان ھێناوە و چوونەتە ناو نه‌وه‌ی نوێی شاسوارو به‌شێكیشیان چونه‌ته‌ ناو قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، ئەمەش بێ ئومێدبوونی خه‌ڵك بوو له‌ به‌ڵێنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌ دواجار شكستی سیاسی و دیپلۆماسی و هه‌ڵبژاردنیشی به‌دوادا هات .
 
ڕەھبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند:” ماوەیەکە تۆمەتی جۆراوجۆر ڕووبەڕووی یەکێتی دەکرێتەوە، گوایە لە ھەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کردووە، بەڵام ”ئێمە ھیچ ساختەکارییەکمان نەکردووە و خۆمان بە براوەی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەزانین“.
 
ڕەھبەری سەید برایم،بەرپرسی مەڵبەندی کۆیەی یەکێتیی ڕاشیگەیاند:”خودی گۆڕان خۆی دەیزانی کورسییەکانی کەم دەکات، چونکە ”وەزیری دارایی کە ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، وازی لەو بزووتنەوەیە ھێناوە، ھەروەھا چەندین سەرکردە و باژێڕوانی دیکەی گۆڕان وازیان هێناوە و چوونەتە ناو ڕیزەکانی لایەنی دیکە و بەشێکی دیکە وازیان لە حزبایەتی ھێناوە، هەروەها ڕابوون مەعرووف کە سەرۆکی فراکسیۆنی ئەو حزبە بووە، دەستی لەکار کێشایەوە و چووە پاڵ قەوارەیەکی دیکە، بۆیە ئەمانە ھەمووی ھۆکاری سەرەکی بوون کە دەنگەکانی گۆڕان کەم بووەتەوە“.
 
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ی یه‌كێتی گووتی :”: ”ئەو بەڵێنانەی کە بەخەڵکیان داوە، بەتایبەتی مووچەی کابانی ماڵ، نەیان توانی ھیچی جێبەجێ بکەن، بۆیە خەڵکی بێھیوا بوو لە بزووتنەوەی گۆڕان و خەڵکی ئەمجارە دەنگی بەو لایەنە سیاسییە نەدایەوە“.
Back to top button