بههۆی شكستی ههڵبژاردنهوه گۆران ئامادهیی كۆبونهوهی پرۆژه یاسایی چاكسازی نابیت

بزوتنهوهی گۆران بههۆی شكستی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له 12ی ئایار كه دهنگهكانیان به ڕێژهیهكی زۆر كهمی كرد ،ئامادهیی كۆبونهوهی لیژنەی یاسایی و دارایی بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی و پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی نهبوون.
ههڵبژاردنهكانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ھێندەی دیكە ئومێدی پەسەندکردنی یاسای چاکسازی لە ھەرێمی كوردستان کەمکردەوە، بزووتنەوەی گۆران تاوەکو ئێستا نیگەرانە لە ئەنجامەکان و توورەیە ئهمهش هۆكارێك بوو كه فراکسیۆنەکەیان بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و کۆبوونەوەی لیژنەکان رەتبکاتەوە.
ئومێد حەمە عەلی، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “لە دۆخێكی سیاسیدا كە تەواوی ھەڵبژاردنەكانی ئەم وڵاتە تەزویر بكرێت و سیستمەكە ھاك بكەن، بەڵام بێی لە پەرلەمان باسی چاكسازی بكەیت، ئەمە قسەیەكی بێ بنەمایە. ئەوەی من بیزانم پارتی و یەكێتی خۆیان نایانەوێت یاساكە تێپەڕێت، چونكە كێشەی سەرەكی لەنێو ئەواندایە”.
لای خۆشیهوه رێواز فایەق، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “ھەوڵدەدەین ھەموومان پێكەوە پڕۆژە یاساكە پەسند بكەن، ئەگەر نەتوانرا ھەموومان پێكەوە ئەو ئیشە بكەین، رەنگە بیر لەوە بكرێتەوە بە زۆرینەوە و كەمینە بكرێت، كە ئەوە خواستی ئێمە، چونكە ئەوە ئامانج بووە لەلایەن ھەموو ھێزە سیاسییەكان”.
بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی بڕیار بوو ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام لیژنەکانی یاسایی و دارایی بەھۆی ئامادەنەبوونی، بەشێك لە ئەندامەکانیان، نەیان تووانی کۆببنەوە و راپۆرتی کۆتایی ئامادە بکەن.