شه‌ش لایه‌نه‌كه داواده‌كه‌ن سیسته‌می ئه‌لكترۆنی لاببرێت و كار به سیسته‌می كۆنی هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه
سیستمی ئه‌لكترۆنی وه‌ك چاره‌سه‌ر و ڕێگای ده‌ربازبوون بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاری پێكرا به‌ڵام گله‌ی و گازنده‌و سكاڵای زۆر له‌سه‌ر خودی سیسته‌می ئه‌لكترۆنی هه‌بوو ،له كوردستان شه‌ش لایه‌نی ناڕازی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانیان رەتكردووەتەوەبۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی كوردستان لە نووسراوێكدا چەند داوایەك لە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان دەكەن، لە یەكێك لە خاڵەكانی داوایان كردووە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی كوردستان، بە سیستمی ئەلیكترۆنی نەبێت و متمانە بۆ دەنگدەران بگەڕێندرێتەوە.
له نوسراوێكدا شه‌ش لایه‌نی سیاسی له كوردستان داوایان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و ده‌لێن :” ئاشكرایە كە 30ی9ی2018 دیاركراوە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە ئێمە بەناوی ئەو پارتە سیاسیانە، ئەم نووسراوە ئاراستەی كۆمسیۆن دەكەین، لەپێناو گێڕانەوەی متمانە بۆ جەماوەر و خەمخۆریمان بۆ پڕۆسەی دیموكراسی لە كوردستان و پاراستنی ئەزموونەكەمان، بەو ئومێدەی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان ئەزموونێكی جوان و شەفاف و بێلایەنانە پێشكەش بكات”.
له به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه “: “تۆماری دەنگدەران بەو شێوەیەی كە راتانگەیانووە بۆ خەڵكی كوردستان بژار بكرێت لەو ھەڵە و كەمووكوڕیانەی كە لە میدیاكانەوە باس دەكرێت وەك بوونی ناوی دووبارە، مردوو، ئاوارە، نایاسیی و ھتد”.
شەش لایەنە داوالە كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان دەكەن: “بەھیچ شێوەیەك كار بە سكانەر و سندووقی زیرەك نەكرێت بۆ ھەژماركردنی دەنگەكان لە ھەڵبژاردنەكان، چونكە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خراپترین ھەڵبژاردنی مێژووی نوێی عێراق و كوردستان بوو، ئێمە ھیچ پاساوێك بۆ ئەو بابەتە نابینین و دژی دەوەستینەو، چونكە پێمان وایە ئەم بابەتە، رێگایەكی مەترسیدارە بۆ ساختەكاری و دەیان ئەگەری ھەیە و ناتوانرێت رێگای لێبگیرێت، لە كوردستان ھیچ ژێرخانێكی تەكنەلۆجی و مرۆیی نییە بۆ ئەم بابەتە و ئەزموونێكی زۆر تاڵمان تۆماركردووە لەگەڵ تەكنەلۆجیا و ھەڵبژاردن”.