دیندار دۆسكی : داواكهی سهرۆك بارزانی و سهردانی شاندی پارتی بۆ بهغداد گرنگه
سهبارهت به سهردانی شاندهكهی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بهغداد بهمهبهستی كۆبونهوهو گهیشتن به دهرئهنجامێك كه رێكهوتنی لێبكهوێتهوه و حكومهتی نوێی عێراق پێكبهێنرێت سیاسهتمهدارێك دەڵێت:”سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا گرنگیی خۆی هەیە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی لایەنە براوەكان بەرامبەر بە داواكانی گەلی كورد بزانن،بەغدا ناتوانێت بەبێ كورد یەك هەنگاو بنێت و حكوومەتی نوێ پێك بهێنێت”.
دیندار دۆسكی، سیاسەتمەداری كورد و یهكێكه له دامهزرێنهرانی یهكگرتووی ئیسلامی له كوردستان ڕایگهیاند: “كورد كاتێك كە یەكدەنگ و یەكڕیز بێت، ئەوە دەبێتە هێزێك بۆ كوردان و كورد دەبنە هێزێكی گەورە لە عێراق، لیستی هەرە گەورە ئێستا لیستی سائیرونە، ئەویش بە تەنیا ناتوانێت حكوومەت پێك بهێنێت، ناچارە حكوومەتێكی فرە لایەنی پێك بهێنێت، حكوومەتێكی تەوافوقی پێك بهێنن، بۆیە ئەوە وا دەكات كە كورد هاوپەیمانیی كوردستانی دروست بكەن، وەكو جاران كە هەبوو، چونكە كورد كە ئێستا نزیكەی 60 كورسی هەیە، هێزێكی گەورەیە و دەتوانن زۆر لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بەدەست بهێنن و ئەوانە بكەنە مەرج لەسەر حكوومەتی داهاتووی عێراق، كورسیی پارتی و یەكێتی زۆرن و دەتوانن بۆ كورد زۆر شت بەدەست بهێنن، حزب و لایەنەكانی دیكەش دەتوانن لەگەڵ ئەو دوو حزبە پێكەوە هاوپەیمانیەتی پێك بهێنن و بەرگری لە مافەكانی كورد بكەن، چونكە بەغدا شوێنی كێشە ناوخۆییەكان نییە، بەڵكو شوێنی بەرگریكردنە لە مافە دەستوورییەكان و شوێنی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانە.”
ههروهها دیندار دۆسكی گوتیشی: “سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا شتێكی زۆر باشە و گرنگیی خۆی هەیە، چونكە لەگەڵ هەموو لایەنە عێراقییەكان دادەنیشن و دەزانن كێ لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستاندایە، بۆ ئەوەی لەگەڵی ڕێك بكەون، ئەیاد عەلاوی هاتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ بووەوە، بەغدا پایتەختە و بارەگای زۆربەی حزبە سیاسییەكان لەوێیە، بۆیە سەردانی شاندی پارتی گرنگە بۆ ئەوەی هەڵوێستی لایەنە براوەكان بەرامبەر بە داواكانی گەلی كورد بزانن، لەگەڵ ئەوەی ئەگەر لەسەر داوای سەرۆك بارزانی هەوڵ بدرێت هەموو حزبە كوردستانییەكان لەگەڵ یەك پێكەوە دابنیشن و هاوپەیمانیی كوردستانی پێك بهێنن، ئەوەش شتێكی باش و پێویستە”.
پێشتر(دیندار دۆسكی ) ڕایگهیاندبوو”حكوومەتی عێراق لەسەر سێ بنەما دامەزراوە، كە ئەوانیش تەوافوق و شەراكەت و هاوسەنگین، بەڵام لە سەردەمی دەستهڵاتی نووری مالیكییەوە تاوەكوو ئێستایش بەردەوام ئەو بنەمایانە پێشێل كراوهو حوكمی عێراق بهرهو تائیفی شیعی دهروات چونكه ههموو جومگهكانی دهسهڵات له دهستی شیعهدایه “.