مەرجی یەکێتی بۆ دانوستاندن ئاشکرا بوو
ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، کەرکووک و خورماتوو و ناوچەکانی دیکە کەوتنە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق، دواتر کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێڕی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شێخ جەعفەر، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی و نەجمەدین کەریم کە ئەوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بوو، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە گرووپێکی نێوخۆی یەکێتی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەریان ئەنجام داوە.
گروپێ خیانەتکاری ناویه‌كێتی كه له ( ھێرۆ برایم ئەحمەد وپاڤێڵ تاڵه‌بانی و ئاسۆ مامه‌ندو ئاراس و لاهوری جه‌نگی ) پێكهاتبوو له %٥١ ی خاك به خه‌ڵكه‌وه له %٧٥ داهاته‌كانیان راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد ،میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو گولاڵه تا ده‌گاته كه‌ركوك ئێراده‌ی خه‌ڵكیان شكاند‌و جینۆسایدیان ده‌كردن دواجار په‌یكه‌ری مام جلالیان لابرد و رێگربوون له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و هه‌موو حیزبه‌كان به‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیشه‌وه كه ڕۆڵی میحوه‌ری بینی له رێكه‌وتن و ڕاده‌ستكردنی كه‌ركوك .
ئێستا یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەک یەكێك لە مەرجەكانیان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی داهاتوی عیراق ڕادەگەیەنێت،له‌كاتێكدا بیباكن له‌وه‌ی كه خوێنی خه‌ڵك و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كراوه به ژێر خۆڵه‌وه یه‌كێتی بێباكه له‌وه‌ی كه خوێنی سه‌دان شه‌هید له پێناو ئه‌و خاكه‌و ئه‌و خه‌ڵكه ڕژاوه ، خه‌ڵك خوێنی به‌خشیوه بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان نه‌ك پۆست و پله‌ی سیاسی و حكومی .
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٢٢ی٥ی٢٠١٨ ئاسۆ مامەند، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك گووتی “داوادەكەین بەزوترین كات لیستی برایەتی كۆببێتەوه بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك لە بەرژەوەندی كورد یەكلاییبكەنەوە”.
لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك گوتیشی “ئێمە یەكێك لە مەرجەكانمان لە دانوستان لەگەڵ حكومەتی داهاتوی عیراق پۆستی پارێزگاری كەركوكە و داوای دەكەینەوە و مافی خۆمانە”
لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك لە ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر رۆڵێكی گرنگی بینی له ڕوخاندنی وره‌ی خه‌ڵك و چاوساغێكی باشیش بوو بۆ هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی .