سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی فەلەستین کرد

 

دوای ئه‌وه‌ی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین باری ته‌ندروستی تێكچوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا, سه‌رۆك بارزانی به‌ مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسینی په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فه‌له‌ستین كرد.

هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا تەندروستیی مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین ناجێگیر بوو و نەشتەرگەری بۆ کرابوو، لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی، پاشنیوەرۆی 22\5\2018، سەردانی کونسوڵی گشتیی فەلەستینیان لە هەولێر کرد.
بەرپرسەکەی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پەیامی پەرۆشی سەرۆک بارزانی و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیی مەحمود عەباسیان گەیاند، نووسیویەتیش: ”ئومێدمان خواست خوای گەورە شیفای خێری بدات“.

ئاشکراشی کردووە، کە کونسوڵی فەلەستین ویرای سوپاس و پێزانین بۆ پەرۆشی و پەیامی سەرۆک بارزانی، دووپاتیکردەوە کە گەل و حکوومەتی فەلەستین هەمیشە سەرۆک بارزانی بە رابەر و رەمزی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەزانن.

Back to top button