توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێز بۆ ئیسرائیل ده‌كات
دوای بڕیاری گواستنه‌وه‌ی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ قورس, كاردانه‌وه‌و خۆپیشاندانی به‌ر فراوانی لێكهوتهوه, له ئه‌نجامدا رووبه‌رووبونه‌وه له نێوان سوپای ئیسرائیل و خۆپیشانده‌ران دروست بوو كه بوو هۆی كوژرانی زیاتر له 50 كه‌س و بریندار بوونی زیاتر 1400 كه‌س, ئه‌م رووداوه له سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی لێكهوتهوه, له دواهه‌مین كاردانه‌وه حكومه‌تی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسرائیل كرد و ئاماژه‌ی به ناردنی هێزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاری له فه‌له‌ستینییه‌كان كرد و به‌ڵێنیشی دا كار بكات بۆ سزادانی ئیسرائیل و تۆمه‌تباری كرد به به‌كارهێنانی “تیرۆر” دژی فه‌له‌ستینییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، (مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ) له وته‌یه‌كدا كه له ویلایه‌تی (ئه‌نتالیا)ی باشووری توركیا پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه له ئیسرائیل نه‌كرێت له باره‌ی ئه‌و تیرۆره‌ی ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌وا زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت. فه‌له‌ستین سكاڵای بردووه‌ته به‌ر دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوونی ئه‌و پرسه”.
گوتیشی: “له كرۆكی ئه‌و سزایانه ده‌كۆڵینه‌وه كه دژی ئه‌و وڵاتانه ده‌یانگرینه به‌ر كه ره‌وشی قودس پێشێل ده‌كه‌ن و باڵیۆزخانه‌یان گواستووه‌ته‌وه ئه‌و شاره، له‌مه‌و دوا بیر له سزادانیان ده‌كه‌ینه‌وه”.
روونیشیكرده‌وه، “له‌گه‌ڵ (50) له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و ئه‌میندارانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌رپرسانی دیكه له باره‌ی كوشتارگه‌ی غه‌ززه‌وه بیروڕای ئاڵوگۆڕ كردووه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌مه یه‌كه‌م جاره جیهانی ئیسلامی بڕیار ده‌دات. هێزی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پارێزگاری له برایانی فه‌له‌ستین و قودس ره‌وانه ده‌كه‌ین. چیدیكه ئیسرائیل ناتوانێت هه‌ر كاتێك ویستی هێرش بكات”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی گوت: “له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ین. چونكه كێشه‌ی ته‌نیا موسڵمانه‌كان نییه، به‌ڵكو ئه‌و پرسه په‌یوه‌سته به شوێنكه‌وتووانی سێ ئاینی ئاسمانی”.
له كۆتایی قسه‌كانیشدا (مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ) گوتی: “له‌مڕۆ به‌دواوه بێده‌نگ نابین. ته‌نیا به بانگه‌واز و ئیدانه ده‌ست هه‌ڵناگرین. به‌ڵكو هه‌نگاوی كرداری ده‌نێین. رێگه ناده‌ین هه‌نگاوی هه‌ڵه هه‌ڵبنێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی توركیا به‌هێز بێت”.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی توركیا، (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) رایگه‌یاند، “وڵاته‌كه‌ی چاو ده‌گێڕێته‌وه به‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌تی”.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، به هۆی ده‌ستڕێژی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل له‌و هاووڵاتییه فه‌له‌ستینیانه‌ی له ژێر ناوی “گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره” خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، (112) هاووڵاتی فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له (13) هه‌زار هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، رووسیالیه‌وم