عه‌دنان عوسمان بۆ گۆڕان بۆ ته‌زویرت لێكرا بۆ سه‌ركزو بیده‌نگیت ؟
هه‌ڵسوڕاو كاندیدێكی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕه‌خنه له حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و جڤاتی نیشتیمانی و خانه‌ی ڕاپه‌راندن و لیژنه‌ی هه‌لبژارنی حیزبه‌كه‌ی به به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و ته‌زویرو خروقاتانه ده‌زانێت كه یه‌كێتی له سلێمانی ئه‌نجامی دابوو ،پرسیار ده‌كات “بۆ ته‌زویرت لێكرا ؟ بۆ بێده‌نگ و سه‌ركزیت ؟ “.
عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان و هەڵسوراوی بزوتنەوەکە كاندیدی نوێی بزوتنه‌وه‌كه بۆ په‌رله‌مانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک نوسیویەتی،” پرسیاری سەرەکی ئەوە نیە چۆن تەزویرت لێ کراوە، چونکە تۆ مامەڵە لەگەڵ تەزویرچی و مافیا ئەکەی، گوایە بەتەمای لەسەر سینیەکی ئاڵتون دەسەڵاتت پێشکەش بکات، پرسیارەکە ئەوەیە بۆ تەزویرت لێ کرا؟”
له‌به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌یدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فیسبووك ده‌ڵێت :” پرسیارەکە تەنها ئەوە نیە کێ کردی،بەڵکو تۆ بۆ قەبوڵی ئەکەی؟ تاکەی قەبوڵی ئەکەی؟؟مەبەست لەم بێدەنگی و سەرکز کردنە چیە؟؟ ئەگەر پرسەکە تەنها ساختەکاریە،ئەی خەبات دژی ساختەکاری و سەختەکاران چیە؟؟ ئەتەوێت سلمی کۆمەڵایەتی تێک نەچێت؟؟ سلمی کێ؟ مافیا‌و گەندەڵکاران؟؟ قازانجی تۆ لەوەدا چیە؟؟ دەی چاوەرێی چیت؟؟ “.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا (عه‌دنان عوسمان ) ده‌شڵێت :” کارەسات تەنها لە تەزویر نیە، بەڵکو قەبوڵکردنێتی لە ژێر هەر بیانویەکدا بێت..کارەسات تەنها لەوەدا نیە تەزویر کرابێت، بەڵکو لەوەدایە تەزویر کرابێت!!ئاخر ئەسڵی کێشەکە لەوەدایە بۆ، چۆن رێگەتدا تەزویرت لێ بکەن؟؟بۆیە بەرپرسانی گۆڕانیش بەرپرسن لەو تەزویرەی بەسەرماندا کرا؟؟ لەهەردو حاڵەتیشدا خانەو جڤات و لیژنەی هەڵبژاردن بەرپرسیاری یەکەمن و ئەبێ پێمان بڵێن: بۆ ، چۆن، تاکەی؟؟ “.