هۆشیار زێباری ناكرێت كۆمسیۆن سكالای لایه‌نه‌كان پشتگوێ بخات

 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش لیست و حزبی سیاسی سكالایان دژ به‌ ئاكامه‌كانی هه‌لبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق به‌رز كرده‌وه‌ له‌ میدیاكان پرۆسه‌كه‌یان به‌ پرۆسه‌یه‌كی شكست خواردوو پڕ له‌ ته‌زویر وه‌سفكرد, ئەمڕۆ هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوە و دارایی عێراق رایگەیاند عێراق لەبەردەم دووڕیانی بێسەروبەری و سەقامگیریدایە، بۆ ئەوەی بگاتە بژاردەی دووەم، دەبێ كێشەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن یەكلا بكرێتەوە.

زێباری كە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی “پێویستە لەسەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی) كە پشتیوانی تەكنیكی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی عێراقە، لەگەڵ دادگای عێراق، كە متمانە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی ئەمساڵ بگێڕنەوە”.

زێباری نووسیویەتی دەبێ ئەم سێ لایەنە پەیوەندیدارە بابەتی سكاڵای لایەنەكان چارەسەر بكەن، هەروەها تانەكانیش بەڕێگەی یاسایی یەكلا بكەنەوە، نەك پشتگوێیان بخەن یان ڕەتیان بكەنەوە.

سەركردەكەی پارتی لە كۆتاییدا نووسیویەتی عێراق لەبەردەم دووڕیانێكدایە، یا سەقامگیری یان بێسەروبەری.

جێی باسە ژمارەیەك لایەنی سیاسی بە توندی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقیان رەت كردووەتەوە، بەتایبەتیش لە هەرێمی كوردستان، هەریەك لە لایەنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوو، هاوپەیمانی و كۆمەڵی ئیسلامی.

Back to top button