سبه‌ینێ شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات

گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە گەرموگوڕی بەڕێوەدەچن و دوای شاندی پارتی، شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش سەردانی بەغدا دەکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان.
 
کاروان یاروەیس، لێپرسراوی راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: “سبەینێ وەفدێکیی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری و بەئەندامێتی رزگار عەلی ، خالید شوانی، فریاد رەواندزی، سەعدون فەیلی، دەگەنە بەغدا، و بەرنامەی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەفدی باڵای یەکێتی لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەتی لیستە براوەکان دەست پێ دەکات.
 
لێپرسراوی راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاشیگه‌یاند: “بڕیارە سەردانەکە دوو رۆژ بخایەنێت و دیدار و کۆبوونەوەکانیش لەبارەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەبێت”.
 
Back to top button