بنه‌ماڵه‌ی شاسوار سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی لیستی سائیرون به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در, براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بوو له ئێستادا هه‌وله‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئه‌مڕۆ دوای سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در, بنه‌ماڵه‌ی شاسوار به ناوی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ردانی موقته‌دا سه‌دریان كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سروە عەبدولواحید، خوشکی شاسوار عەبدولواحید و پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق بەشداری کردووە.
بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەکەی، موقتەدا سەدر جەختی لەوەکردووەتەوە “حکومەتی داهاتوو باوکانە دەبێت، بەهەموو توانا و هێزێکییەوە کاردەکات بۆ رزگارکردنی عێراق لە کاریگەری و پاشماوەکانی هەردوو دووژمنە بەهێزەکە؛ کە تائفییەت و گەندەڵیین. هەروەها دووپاتی لەسەر بەدیهێنانی هیوا و خواستی گەنجان کردەوە، لە ئایندەیەکی بەڵێنپێدراو و ژیانێکی خۆشدا”.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ “خۆشحاڵی بەو دیدارە و سەرسوڕمانی خۆشی بە تێڕوانینی گشتگیرانە و باوکانەی موقتەدا سەدر دەربڕیوە، لە کارکردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو”.
نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چوار کورسی بەدەستهێنا. تاوەکو ئێستا تەنیا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و نەوەی نوێ بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان چوونەتە بەغدا، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 23-5-2018 شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بچێتە بەغدا.
چاودێرێكی سیاسیش له باره‌ی سه‌ردانه خێزانیه‌كه‌ی شاسوار عبدالواحید بۆ لای موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در, ده‌لێت:” گوفتارو كرداره‌كانی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ دونیایه‌ك جیاوازی هه‌یه, تا دوێنێ ئه‌و به ناوی جیاواز له دایك بوون و نه‌وه‌ی نوێ لیدوانی ده‌دا كه ده‌بێت جیاواز بێت له هه‌موو حزبه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه‌چی ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ناوی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ردانی به‌غدای كرد كه‌چی هێنده‌ی سه‌ردانێكی مالباتی و خێزانی بوو له سه‌ردانی سیاسی نه‌ده‌چوو, ئاخر كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك سرووه كه هیچ مه‌وقیعێكی سیاسی نیه له نێو جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به چ مه‌به‌ستێك به‌شدار بووه له كۆبوونه‌وه‌ی سیاسی نه‌وه‌ی نوێ كه قسه كردنه له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی ولاتێك.
نه‌وه‌ی نوێ به ته‌نها چوار كورسی رووه‌و بنه‌ماڵه‌ی و مالباتی هه‌نگاو ئه‌نێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند ساڵه‌ی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه بووا ده‌بێت چی‌یان كردبایه.