نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌ و ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 23/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

ناجێگیری بارودۆخی سیاسی كاریگەری كردۆتە سەر نرخەكانی نەوت و بەناجێگیری هێشتوویەتییەوە، نرخی نەوت تاكو ئێستاش لەبەرزترین نرخی ماوەتەوە بەبەراورد بەماوەی چوار ساڵی رابردووی.”

كێشەی ئێران و فەنزوێلاو بڕیارەكانی ئۆپێك كاریگەری هەبووە لەسەر نرخەكانی نەوت و ناجێگیری بەخۆیەوە بینیوە، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (79.53) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (72.18) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button