ئه‌نشیلۆتی بووه‌ راهێنه‌ری ئه‌م یانه‌ ئیتاڵیه‌.

لە ژمارەی ئەمرۆیاندا هەریەکە لە رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا لاگازێتا دیلۆ سپۆرت و کۆریری دیلۆ سپۆرت، لە بەرگری رۆژنامەکە بە گەورەیی بڵاویان کردۆتەوە،ئەنچلۆتی بەرەسمی بووە بە راهێنەری یانەی ناپۆلی و شوێنی ساری دەگرێتەوە.”

رۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە، ئەنچلۆتی بەرەسمی لەگەڵ یانەی ناپۆلی رێکەوتووەو شوێنی ساری راهێنەری ئێستا دەگرێتەوەو ساریش دەچێتە یانەی چێڵسی.
رۆژنامەی لاگازێتاش لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی ئەنچلۆتی دی لۆرێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی بینی، لەگەڵ ئەو سەرۆکە ڕێکەوتووە بە بڕی ٦.٥ ملیۆن یۆرۆو ئەنچلۆتیش رازی بووە پۆستی یانەکەی دووەمی ئەم وەرزەی ئیتاڵیا وەربگرێت.”

س.د

Back to top button