هیلاكی و ماندووبوونی زۆر مهترسی ئهم نهخۆشیه كوشندهیهیی لێدهكرێت.
پاش ئەنجامدانی چەند توێژینەوەیەک توێژەرەوەکان گەشتنە ئەو ئەنجامەی کە هیلاكی و ماندوبوونێكی زۆر دەبێتە هۆی جەڵدەی دڵ.”
پزیشكەکان جۆرە بەكتریایەكیان دۆزیوەتەوە كەبەهۆی دەردان و زیاد بوونی هۆرمۆنی هیلاكی (جۆرە هۆرمۆنێكە لەش لەكاتی هیلاكی دا دەری دەدات) دەبێتە هۆی گەشەكردنی لەناو خوێندا و ناهێڵیت رێژەی ئۆكسجین بگاتە دەمارەكانی دڵ لەهەمان كاتدا دەمارەكان تەسك دەكاتەوە وەناهێڵیت خوێن بەباشی هاتوچۆ بكات، هەروەها زانایان ڕایان گەیاندوە كە ئەم بەكتریایە هۆكارە بۆ هەوكردنی پەردەی دڵ و دەمارەكانی دڵ و تێكدانی گواستنەوەی خوێن بۆ بەشەكانی تری لەش.”
بۆیە ئامۆژگاری ئەوە دەکەن كەدوای ماندوبوون و هیلاكییەکی زۆر پێویستە مرۆڤ پشوو بدات و هێمن بێتەوە، خۆی بپارێزێ لە هیلاك بوونی لەڕادە بەدەر.”