هاتوچۆی ههولێر هۆشداری له بارهی ۆتۆمبێلی تابلۆی ژماره كاتی دهدات.
بهڕیوبهرایهتی پۆلیسی هاتوچۆی ههولێر رایدهگهێنێت.” كه ماوەیەكە تێبینی ئەوە دەكرێت كە ئۆتۆمبێلی تازەو تۆمارنەكراو لەشەقامەكان دەبینرێت بەبێ ئەوەی تۆماركرابن و بەبێ ئەوەی تابلۆی ژمارەكاتیان بۆبەسترابێت.”
هاتوچۆی هەولێر لهو بارهوه رایگەیاندووە.” كه لەبەدواداچوونمان بۆمان دەركەوتەوە كەوا لەخودی كۆمپانیاكان تابلۆیەكان هەڵدەگیرێن و ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت بەهاوڵاتی و ئەگەر لەدوای چەند رۆژێكی تێست كردن گەیشتنە رێكەوتن ئینجا تابلۆیەكە دەدەن بەو كەسەی كە كڕیویەتی، كەئەمە سەرپێچی یاساییە.
هاوكات هاتوچۆی هەولێر دهشڵێت.” ئێمە هەر ئۆتۆمبێلێك لەوانە دەست بەسەر دابگرین لەگەراجی حیجز دەمێنێتەوەو سزایەكی دارایی زۆر قورس دەخەینە سەر كۆمپانیاكە جگە لەو سزایە كە دەكەوێتە سەر ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆ كە ملیۆنێك دینارە وەهەروەها سەرووی خۆشمان لێ ئاگادار دەكەینەوە كەوا سزای كۆمپانیاكە بدات و تەنانەت بگات لێ سەندنەوەی مۆڵەتیش.
بۆیە داوا لەسەرجەم كۆمپانیاكان دەكەین كەوا خۆیان بەدووربگرن لەم جۆرە سەرپێچیەو بەهیچ شێوەیەك رێگە بەخۆیان نەدەن كەئۆتۆمبێل بەبێ تابلۆی ژمارە كاتی بفرۆشن.