دوا بڕیار له بارهی ئازادكردنی دهمیرتاش لهلایهن دادگاوه دهركرا.
دادگای باڵای توركیا داواكاری ژمارەیەك پارێزەری (سلاحەدین دەمیرتاش) بۆ ئازاد كردنی ئەم كەسایەتییە كوردە ڕەت كردەوە له توركیا له كاتێكدا ناوبراو پاڵێوراوه بۆ سهرۆك كۆماری توركیا.”
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، دادگای باڵای توركیا داواكاری ژمارەیەك پارێزەری (سلاحەدین دەمیرتاش) بۆ ئازاد كردنی ئەم كەسایەتییە كوردە ڕەت كردەوە.
بەپێی زانیارییەكان ڕەتكردنەوەی داوای ئازادكردنی دەمیرتاش لە كاتێك دایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، (ئایشە ئاجار باشاران) پەرلەمانتاری شاری باتمانی سەر بە هەدەپە داوای كردبوو تاكوو (سلاحەدین دەمیرتاش) ئازاد بكرێت و ئازادانە بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا بكات.
ئەم داوایە دواتر لەلایەن پارێزگەرەكانی دەمیرتاش پێشكەش بە دادگایەكی ئەنقەرە كرا كە دواجار ڕەت كرایەوە، دادگاش دوای هەڵسەنگاندنی داواكارییەكە، ڕەتی كردەوە دەمیرتاش، كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ئازاد بكرێت.
ئهوهی شیاوی باسكردن بێت.” كە (سلاحەدین دەمیرتاش) بە هۆی هاوكاری كردنی پەكەكەوە زیندانی كراوەو لە كاری سیاسی دوور خراوەتەوە زیاتر له ساڵێكه.