وەزارەتی سامانە سروشتیەكان چەند نهێنەیەك لەسەر نەوت ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێكی دا داوای لێکۆڵینەوە دەکات لە سەرانی کۆمپانیایەکی نەوتی کە نووسینگەکەی لە لەندەنە.
رۆژی دووشەممە 3-10-2016 ، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە “وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تێبینیکردووە کۆمپانیایەک کە نووسینگەکەی لە لەندەنە هەوڵی داوە خۆی وەکو وەبەرهێنەرێکی نوێ لە کەرتی باڵادەستی نەوتی هەرێمی کوردستان پێشانبدات”.
لە راگەیاندراوەكەدا كە لە پێگەی وەزارەتەكەی بڵاو كراوەتەوە، دەلێت “كۆمپانیاكه بابه‌تی تیۆری و زانیاری له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی چاوەڕوانکراودا ده‌گۆڕنه‌وه، تیمی به‌رێوه‌بردنی كۆمپانیاكه چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی ئێستای كۆمپانیا بیانیه نه‌وتییه‌كان كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، له‌خۆده‌گرێت.”
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئەو کۆمپانیایە لە کۆبوونەوە و میتینگە بازرگانییەکاندا بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە تیمی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە، بەڕێوەبەرە باڵاکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکانی کارکەر لە هەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت، هەروەها بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانیشیان لەگەڵدایە و، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه نوسراوی كردووه بۆ ئه‌و كۆمپانیا بیانیه نه‌وتییانه‌ی كه تێوه‌گلاون و داوای لێ كردوون لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن له بانگه‌شه‌ی تێوه‌گلانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان، “به زووترین كات ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ناكۆكی به‌رژه‌وه‌ندی ڕوویداوه و داخۆ زانیاری نهێنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌نگه به‌كارهێنرابێت یان بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی چاوه‌ڕوانكراو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا كرابێت.”
راگەیەندراوەکە دەڵێت “وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێیوایە بەشداری ئەو بەڕێوەبەرانە لە کاروباری ئەو کۆمپانیایە دەبێتە هۆکار بۆ پێکدادانی بەرژەوەندییەکان لە پاراستنی زانیارییە نهێنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پەیوەستن بە نەوت و گاز، هەروەکو چۆن وەک بەشێک لە ئەرکەکانیان، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەستیان بە داتا نهێنییەکان دەگات”.
لە کۆتاییدا لە راگەیەندراوەکە هاتووە “حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی سرووشتی پێشوازی لە وەبەرهێنەری نوێ دەکات لە کەرتی نەوت و گازی خۆیدا. سەرەڕای ئەوەش یاساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روون و ئاشکران سەبارەت بە داتا نهێنییەکان و وەبەرهێنانی بەرپرسانی حکومەت لە کاروباری بازرگانی تایبەتدا.