له‌ كاتی پێوه‌دانی مێرووی زیانبه‌خش یا بوونی خوران له‌ له‌شدا چی بكه‌ین.؟

لەگەڵ ئەوەی پێوەدانی مێووەکان زیان بەخشە لە هەمانکاتیشدا ئازار و خوروویەکی زۆر بۆ کەسەکە دروست دەکات و لەوانەیە لە داهاتوشدا ئاسەوارەکانی بمێنیتەوە و شێوەی پێستی کەسەکە ناشرین بکات.”

بۆ ئەمەش دەتوانیت ئەم چارەسەرە سروشتییانە بەکاربهێنیت:-

1- کەوچکێک گەرم بکە، بەڵام نابێت ئەوەندە گەرم بێت کە پێستەکە بسوتێنێت پاشان بیکەرە سەر جێگاکەی و ماوەیەک دایبنێ سوودی دەبێت.

2- یەک کەوچک خوێ بکەرە ناو نیو کوپ ئاوەو و جوان تیکی بدە و بیدە لەو شوینە بەتەواوەتی ڕزگارت دەبێت لە خورووەکەی و هەروەها پاش ماوەیە شوێنەکەشی چاک دەبێتەوە.

3- لە کاتی خواردنی مۆزدا توێکلەکەی فڕی مەدە و بەڵکو ڕوی ناوەوەی بدە لەو شوینە و ماوەیەک پێوەی بهێلەرەوە و پاشان بیشۆ سوودی دەبێت.

Back to top button