مانگی ڕه‌مه‌زان له بری شیرینی ئه‌م جۆره میوانه بخۆن
له‌مانگی ره‌مه‌زاندا خواردنه شیرنییه‌كان زۆر ده‌خورێت و چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زیاتر ده‌كات ، له‌و باره‌یه‌وه پزیشكه‌كانی زانكۆی قه‌ته‌ر، هۆشداری ده‌ده‌ن له‌بری خواردنه شیرینییه‌كان میوه وشكه‌كان بخورێت و سوودی له زیانه‌كان زیاتره.
پزیشكه‌كانی ئه‌و زانكۆیه رای ده‌گه‌یه‌نن، خواردنی میوه وشكه‌كانی وه‌ك خورما و قه‌یسی و هه‌ڵوژه، سوودێكی باشیان هه‌یه و جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌تواناتر ده‌كات و ئه‌و رێژه شه‌كره‌ی كه له‌و چۆره میوانه‌دا هه‌یه سوودی بۆ گه‌ده و ریخۆڵه ده‌بێت.