یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆمار به‌كورسیه‌كانی گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و شاسوار هه‌ره‌شه له پارتی ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/05/1-60.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، له‌كاتی سه‌ردانی كردنی شاندی یه‌كێتی، خالید شوانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، رایگه‌یاندووه، كه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئیستحقاقی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، له‌كاتێكدا یه‌كێتی حزبی یه‌كه‌م نیه به ته‌زویر و پاداشتی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خاوه‌نی 18 كورسیه”.
خالید شوانی ئه‌ندام له شاندی یه‌كێتی كه ئه‌مرۆ به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار چوونه‌ته به‌غدا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کە 12 ساڵە لەدەستی یەکێتی دایە، بەڵام ئێستا پارتیش داوای دەکات، ده‌لێـ”لەم کۆبوونەوەیەدا نەچووینە نێو هیچ وردەکارییەکەوە، گرنگ لای ئێمە ئەوەیە ئێستا هەماهەنگی دروستبکەین، ئەم هەماهەنگییە لە کوردستانیش رەنگبداتەوە، کۆبوونەوەکانی هێزە کوردستانییەکان بەردەوامبن و بە بەرنامەیەکی یەکگرتوو بێینە بەغدا و دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا بکەین، بۆ پۆستی سەرۆککۆماریش ئێمە پێمانوایە ئەو پۆستە ئیستحقاقی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەرنامەمان ئەوەیە هەموو هێزە کوردستانییەکان بێینە بەغدا ئەو پۆستانەی لە بەغداش وەریدەگرین وەکو ئیستحقاقی کورد نوێنەرایەتی کورد بکەین”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كه به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه، ئه‌ندامی شاندێكی پارتی به خالید شوانی گوتووه، ئیستحقاقی یه‌كێتی له پۆستی سه‌رۆككۆماردا، ته‌نها ئه‌وكاته راسته كه یه‌كێتی یه‌كه‌م حزبی كوردستان بێت، كه‌چی یه‌كێتی خاوه‌نی 18 كورسیه، پارتی خاوه‌نی 29 كورسیه، خاڵید شوانی گوتوویه‌تی، ئێمه هاوپه‌یمانمان هه‌یه، گۆڕان و كۆمه‌ڵ و شاسوار و هاوپه‌یمانی ده‌نگ به‌كاندیدی یه‌كێتی ده‌ده‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وكاته پارتی ناچاره دان به كاندیدی یه‌كێتی بنێت”.
له‌دوایی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی 12ی 5ی 2018 شه‌ش لایانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن نارازایه‌تیان ده‌ربری و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌نگی لایانه‌كانیان دزیوه، ئه‌نجامه‌كه‌یان گۆڕیوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌دوای خۆی دا هێنا، ئێواره‌ی 12ی 5ی به دۆشكه‌و بیكێسی هێرش كرایه سه‌ر گردی زه‌رگه‌ته، به‌ڵام له‌ئێستادا یه‌كێتی به‌كورسی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و شاسوار هه‌ره‌شه له‌پارتی ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار”.
پارتی خاوه‌نی 29 كورسه، یه‌كێتی خاوه‌نی 17 كورسیه، گۆڕان خاوه‌نی 5 كورسیه، شاسوار چوار كورسی و هاوپه‌یمانی 2 كورسی و كۆمه‌ڵ 2 كورسی و یه‌كێتی كه به كورسیه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و شاسوار و هاوپه‌یمانی هه‌ره‌شه له پارتی ده‌كات، كۆی كورسیه‌كانی ده‌گاته 30 كورسی، یه‌كگرتووی ئیسلامیش تاوه‌كو ئێستا دیار نیه به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كات یان نا”.
پێشتر گۆڕان هه‌ره‌شه‌ی له‌یه‌كێتی ده‌كرد و له میدیاكان، جاری به‌چه‌كدار بوونی گۆڕانی لێده‌دا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م لووت شكاندنه‌ی یه‌كێتی به‌گۆڕانی كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی له‌چوارچێوه‌ی كاندیدی یه‌كێتی دا ده‌یانه‌وێت به‌رنامه‌ی یه‌كێتی له به‌غدا سه‌ربخه‌ن”.