سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: پارتی بۆ جاسوسی و زانیاری پێدان ناچێته به‌غدا به‌ڵكو بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی گه‌لی كوردستان ده‌چێت
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌ڤدی پارتی بۆ به‌غدا، پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پاشه‌كشه پێكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌لایان نه‌وه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی و تاڵه‌بانی برایم ئه‌حمه‌د و فرۆشتنی فوڵئێجدی شاری كه‌ركووك له‌به‌رچاوی هه‌موو دونیا به‌رپرسێكی پارتی ده‌لێـ”ئەگەر هێزێک لە کوردستاندا هەبێ و بەرامبەر بەغدا ڕاوەستابێت و داوای مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانی کردبێت، ئەوە پارتییە، بۆیە پارتی ئەوەندە عاشقی بەغدا نییە، تاکوو تانەی لێ بدرێت، به‌ڵكو پارتی ده‌چێت تا خیانه‌ت نه‌هێلێت له به‌غدا”.
ساسان عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت”پێش هەموو شتێک پارتی ئەوەندە عاشقی بەغدا نییە کە تانەی لێ بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونە ئەگەر هێزێک لە کوردستان دا هەبێت و بەرمبەر بەغدا ڕاوەستابێت و داوای مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانی کردبێت، ئەوە پارتییە و ئەوەشی خستە ڕوو: “ئێستا پارتی لەسەر ئاستی کودستان هێزی یەکەمە و خاوەنی زۆرترین ژمارەی کورسییە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزی چوارەمی عێراقە، بۆیە زۆر ئاساییە ئەگەر لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ بکات، ئەی گفتوگۆکان لەسەر چییە؟، ئەوەش پێشتر ڕاگەیەندرا کە گفتوگۆ لەسەر دەسکەوت و پلە و پۆست نییە، بەڵکوو گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانە لەسەر جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانە”.
ساسان عه‌ونی ئه‌وه‌شی به‌میدیاكانی راگه‌یاندووه”ئەو شاندەی پارتی کە ئێستا لە بەغدایە وەک خەڵکی دیکە نییە، کە سیخوڕی بکات و پێشنیار دژی کوردستان بداتە دەسەڵاتدارانی عێراق، بەڵکوو شاندی ئێمە بۆ بەرگریکردنە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، بۆیە دەبێ خەڵکی ئەو لایەنانەش کە هێرش دەکەنە سەر پارتی، ئەوە باش بزانن، کە مەبەست لە چوونی شاندی پارتی بۆ بەغدا ئەوەیە، نەک بۆ بابەتی دیکە، جەختیشی کردەوە: “پارتی بەقەدەر یەک سەرە درزی سازش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان ناکات، چونکە پارتی گوزارشت لە دۆزی کورد دەکات و بەرگریکاری سەرەکیی دۆزی کوردە و خاوەنی کێشەی کوردە، کێشەی کورد لە کوێ بێ پارتی لەوێیە، هەر بۆیەش دوژمنانی کوردستان کە دەیانەوێت لە کێشەی کورد بدەن، تاکە بەربەست لە بەرامبەریاندا پارتییە، بۆیە دەیانەوێت لە پارتی بدەن”.
ساسان عه‌ونی له كۆتایشدا گوتوویه‌تی” لە مێژووی پارتیدا شتێک نییە بەناوی سازشکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، شتیک بەناوی خیانەت لە خەڵکی کوردستان نییە، هەر بۆیە مێژووی پارتی و ئێستای پارتی بریتییە لە بەرگریکردن لە مافەکانی خەکی کوردستان، ئەوەشی خستە ڕوو: “پارتی پێشڕەوی پرسی ڕیفراندۆمی کرد و بە قەناعەتەوە ئەو کارەی کرد و لێشی پەشیمان نییە”.