حزبه‌كه‌ی مالیكی: لاریمان نیه هۆشیار زێباری ببێت به‌سه‌رۆككۆمار
پاش ئه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له‌ژێر ناوی لێپرسینه‌وه له‌وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌ر شاڵاوی پاكتاوی سیاسی و ته‌سفیه‌ی مه‌زهه‌بی بوویه‌وه، هه‌مان ئه‌و حزبه، كه خاوه‌نی پرۆژه‌كه بوو، ده‌لێت، لاریمان نیه، هۆشیار زێباری ببێته سه‌رۆككۆماری عێراق”.
جاسم محەمەد جەعفەر، سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ده‌لێـ”ئەوان لارییان لەوە نییە، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێ بدرێت، ده‌شلێـ”هەر قۆناغێک پیاوی خۆی هەیە، ئەگەر تەوافووقێکی سیاسی لەسەر هۆشیار زێباری هەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوا ئێمە لاریمان نابێت”.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی بوونه سه‌رۆككۆماری عێراق وه‌ك كاندیدی كورد بۆ ئه‌و پۆسته بلاو كرایه‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ی حزبی ده‌عوه، ده‌شلێـ”وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن زێبارییەوە دوو خاڵی پێویستە و ئەگەر ئەو دوو خاڵە بەدی بێت، ئەوان لارییان نابێت. گوتیشی: خاڵی یەکەم تەوافووقی کوردە چونکە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە پشکی کوردە و هێزە کوردییەکان ناوی سەرۆک کۆمار پێشنیاز دەکەن، له خاڵی دووه‌میش ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبی ده‌عوه، ده‌شلێـ”خاڵی دووەم بریتییە لە دانوستان لەگەڵ هێزەکانی دیکە لە بەغدا لەسەر ئەو بابەتە، چونکە “یەکلاکردنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بە تەوافووقات و ڕێککەوتنی سیاسییەوە بەندە”.
شایانی باسه پێشتر یه‌كێتی له‌زاری خالید شوانی رایگه‌یاندبوو كه پۆستی سه‌رۆككۆماری به ئیستحقاقی یه‌كێتی ده‌زانین، به‌ڵام هه‌ر له‌هه‌مان پرێس كۆنفراسدا خه‌سره‌و گۆڕان ده‌لێ، ئێستا كاتی پله و پۆست نیه، ئێمه بۆ ئه‌وه هاتووین بزانین كامه هێز له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستاندا، خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی روونه”.