موقته‌دا سه‌در پارتی پشگیری كردووم، منیش ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌م

موقته‌دا سه‌در له‌كاتی بینینی سه‌ركرده‌ و وه‌ڤده‌كانی كوردستان، رایگه‌یاندووه‌، پشگیری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ من گرینگیه‌كی زۆری كوردستانی هه‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا زیاء ئه‌لئه‌سه‌دی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: “ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی سائیروونه‌وه‌ كردووه كه‌ موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كات‌ ده‌شلێـ”په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و سائیروون راسته‌وخۆ نییه‌ و له‌ رێگه‌ی كه‌سانێكه‌وه‌یه‌ كه‌ نێوه‌ندگیریی ده‌كه‌ن”.

ئه‌سه‌دی به‌  ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌: موقته‌دا سه‌در هیچ نیازێكی نییه‌ جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام ده‌یه‌وێت جگه‌ له‌ سوپا و پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق هیچ هێزێكی دیكه‌ له‌ی وڵاته‌كه‌دا نه‌مێنیته‌وه‌”.

هه‌ر له‌ دیداری وه‌ڤده‌ كوردستانیه‌كان موقته‌دا سه‌در گوتوویه‌تی، بوونی پارتی له‌ پاڵپشتی ئێمه‌دا گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌، ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌و بۆ 3 مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی حكومه‌تی عێراق بریتی ده‌بن، له‌و خاڵانه‌”.١-ھەلوەشاندنەوەی خانەنشینی و پێدانی ئیمتیازات بە پلە تایبەتەکان لە بەرێوەبەری گشتی و بۆ سەرەوە تا دەگاتە ھەر ٣ سەرۆکایەتیەکە.٢- کەمکردنەوەی موچەی پەرلەمانتاران بۆ ٣ ملیۆن دینار لەمانگێک.4-نەھێشتنی پاسەوانی بەرپرسەکان. 5-گەرانەوەی ھەمو ئەو زەویو سەیارانە بەخشراون بە بەرپرسەکان. ٥- دادگاییکردنی گەندەکاران لەماوەی ٣٠ رۆژدا. ٦- ھیچ بەرپرسێک بۆی نیە بچێتە دەرەوەی ولات گەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ.

Back to top button