چاودێرانی سیاسی پارتی بۆیه‌ چوته‌وه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌كانێك بۆ جاش نه‌مێنێت

پاش سه‌ردانی پارتی بۆ به‌غدا ئه‌وانه‌ی دژی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بوون تا فرۆشتنی كه‌ركووك، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان وه‌ستانه‌وه‌، ئێستا له‌ میدیاكان و راگه‌یاندنه‌كان باس له‌سه‌ردانی شاندی پارتی ده‌كه‌ن بۆ به‌غدا، چاودێرانی سیاسیش هه‌ڵه‌ی پارتی له‌ماوه‌ی رابردوو به‌وه‌ ده‌زانن كه‌ به‌غدایی بۆ جاش و حاسوس و خائینه‌كان چۆڵكردبوو”.

پێشتر ساسان عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگه‌یاندبوو، چونی پارتی بۆ به‌غدا بۆ جاسوسی و پێدانی زانیاری نیه‌ له‌سه‌ر كوردستان، پارتی مێژووێكی هه‌یه‌، كه‌ هیچ كات به‌سه‌ری ده‌رزیش سازشی له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كوردستان نه‌كردووه‌”.

چاودێرانی سیاسیش هه‌ڵه‌ی پارتی له‌ماوه‌ رابردوو ئاشكرا ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ پارتی به‌غدایی بۆ جاش و جاسوس و خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چۆڵكردبوو، له‌ئێستادا پارتی كه‌ ده‌چێته‌وه‌، به‌غدا هیچ شوێنێك بۆ جاش و خائین و خافرۆشه‌كان ناهێلێته‌وه‌، بۆیه‌ چوونی پارتی بۆ به‌غدا بنه‌بڕ كردنی خائین و جاشه‌كان و جاسوسه‌كانه‌”.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌یانگوت ریفراندۆم چیه‌كان دادگایی ده‌كه‌ین، ئێستا دێن ده‌لێن پارتی ده‌وڵه‌تی كوردستانی فرۆشتوو چۆته‌وه‌، به‌غدا ئه‌وان باش ده‌زانن چونه‌وه‌ی پارتی بۆ به‌غدا، له‌سه‌ر بنه‌مایی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌، بنه‌بڕ كردنی جاش و خائین و جاسوسه‌ هه‌رزانه‌كانه‌، كه‌ پێشتر له‌هه‌ڵه‌یه‌كی پارتی دا ده‌رفه‌تیان وه‌رگرتبوو، دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و حكومه‌تی كوردستان و بوونی كورد هانی به‌غدایان ده‌دا و زانیاریان پێده‌دان و پێشیان ده‌كه‌وتن بۆ له‌ناو بردنی كوردستان”.

Back to top button