فازل میرانی نه‌خشه‌ی كوردستانی له‌ سنگی داوه‌ له‌ دیداره‌كانی دا

پاش سه‌ردانی كردنی وه‌ڤدی پارتی بۆ به‌غدا، لایانه‌ دۆراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ خاك و خه‌ڵكیان فرۆشتوو پێش تانكی دوژمن كه‌وتن بۆ هه‌ولێر و له‌ كه‌ناڵه‌كانیان بۆ خه‌ڵكیان ده‌گوازته‌وه‌، باسی چوونی هێزیان بۆ ناو هه‌ولێر ده‌كرد، به‌ شێوه‌ی جۆراو جۆڕ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر وه‌ڤده‌كه‌ی پارتی، له‌ژێر ناوی پارتی ده‌یگوت بای بای عێراق كه‌چی ئێستا له‌ به‌غدا، خه‌ڵكی خۆیان راسپاردووه‌ بۆ ئه‌م ته‌شیر و جنێودانه‌ به‌ پارتی و وه‌ڤده‌كه‌ی”.

له‌به‌رامبه‌ر دا ئه‌وه‌ی كه‌ بۆته‌ جێگای سه‌رنجی هه‌موو میدیاكانی ناوچه‌كه‌ و جیهان بونی نه‌خشه‌ی كوردستانه‌ له‌سه‌ر سنگی لای چه‌پی فازل میرانی سه‌رۆكی وه‌ڤدی پارتی له‌ به‌غدا، چاودێرانی سیاسی ئه‌مه‌ به‌ په‌یامێكی روونی پارتی ده‌زانن بۆ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عێراق كه‌ پارتی ده‌ستبه‌رداری سنور و خاكی كوردستان نابێت كه‌ له‌نه‌خشه‌كه‌ی سه‌ر سنگی فازل میرانی هاتووه‌”.

په‌یامی نه‌خشه‌ی كوردستان له‌سه‌ر سنگی فازل میرانی، په‌یامێكی روونی پارتیه‌ كه‌ ئاراسته‌ی رای گشتی له‌رووی سیاسی و دبلۆماسی كراوه‌، به‌ڵام هێرشی سه‌ر وه‌ڤدی پارتی ته‌نها له‌وه‌وه‌ دێت، كه‌ پارتی جارێكی تر رێگا نادات جاسوس و خائین و جاش له‌به‌غدا بن، تا ئه‌وكاته‌ی تابووتی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌گۆڕ ده‌نێت، نایه‌ێته‌وه‌ له‌ به‌غدا”.

Back to top button