كابانی ماڵ چۆن له‌ڕه‌مه‌زاندا خواردن سوربكاته‌وه‌

خواردنی سورەوەکراو بە گشتی لەرووی تەندروستییەوە زیانی ھەیە لە رەمەزاندا، چونکە ئەگەر بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆل زیاد دەکات، یان زیادبوونی کێش و چەندەھا نەخۆشی دیکەی مەترسیدار.
 
بەپێی ھەواڵێکی rotana بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لە زیانەکانی خواردنی سورەوەکراو بەدووربیت، پێویستە ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکەیت:
 
١-بەکارھێنانی زەیتی رووەکی، باشترین جۆریش زەیتی گەنمەشامییە.
 
٢-ھەرگیز دووجار زەیت بۆ سورکردنەوە بەکارمەھێنە، چونکە زیانی ھەیە.
 
٣-دوورکەوتنەوە لە سورکردنەوەی ئەو خواردنانەی لە بەفرگردا بوون، یان بەکارھێنانی خوێیەکی زۆر پێش سورکردنەوەی، چونکە زەیتی زۆر ھەڵدەمژێت.
 
٤-ھەوڵبدە لە بڕێکی کەمی زەیتدا خواردنەکان سوربکەیتەوە.
 
٥-پاش سورکردنەوە، خواردنەکان لەسەر کاغەزێکی خواردن دابنێ، بۆ ئەوەی زەیتەکەی ھەڵبمژێت.
 
٦-رێگامەدە بوتڵە زەیتەکان، تیشکی خۆریان بەربکەوێت.
Back to top button