وێنەیەک میدیای عهرهبی سەرقاڵ کرد بهخۆیهوه
ئەمریکا بڕیارەکەی ساڵی رابردووی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس- ئۆرشەلیم گواستەوە.
شاندێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئیسرائیل لە مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی ئەمریکا لە قودس- ئۆرشەلیم ئامادەبوون و رایانگەیاند، ئەو هەنگاوە واتای ئەوەیە قودس- ئۆرشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە.
بهڵام دوای گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس و داننان بەوەی کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە،تا دێت کارو کاردانەوەکان درێژەیان هەیە و پێشاندانی وێنەیەکی شاری قودس کە مزگەوتی ئەقسای تێدا نیە بۆتە هۆی توڕەیی دەسەلاتی فەلەستین .
زۆرێک لەوڵاتانی عەرەبی کاریگەری وێنەکە لەوەدایە کە باڵیۆزی ئەمریکا دەڤید فرێدمان زۆر خۆشحاڵە لە کاتی وەرگرتنی دیاریەکەی،تایبەت بەو پرسە باڵیۆزخانەی ئەمریکا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند:” ئەو وێنە لە لایەن گروپێکی یەهودیەوە پێشکەش بە دەیڤید کراوەو هیچ مەبەستێکی لە پشت نەبوە”.