پارتی سێ بنه‌ما ده‌كاته پێوه‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
دیدار‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه‌كانی سه‌رۆك بارزانی هێزو ئیراده‌ی به‌خشیوه به لایه‌نه‌كان كه به گوڕ‌و تینه‌وه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پێكهینانی حكومه‌تی نوێی عێراق ،چونكه كات له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی عێراقدا نییه و دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق داڕماوه‌و پێویسته لایه‌نه كوردستانی و عێراقییه‌كان ده‌ست و بردی لێبكه‌ن ، پارتی دیموكراتی كوردستان له دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ لیسته براوه‌كانی عێراق بۆ پێكهینانی حكومه‌تی نوێی عێراق گوتار‌و خیتابی پێشووی دێنێته‌وه به‌رباس بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بگه‌رێته‌وه ناو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق .
به پێی زانیارییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان لە دانوستانەکانیاندا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق جەختی لێ دەکەنەوە، بریتین لە بنەمای تەوافووقی نێوان پێکهاتەکانی عێراق و بوونی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لە عێراق، هەروەها بوونی هاوسەنگی لە نێوان ئەو پێکهاتانەی عێراقدا لە سەرجەم بوارەکانی حوکمڕانی.
هاوكات هۆكاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان له 25ی ئه‌یلولی 2017 په‌یوه‌ست بوو به نەمانی ئەو سێ بنەما سەرەکییەی كه گه‌لانی عێراقی پێكه‌وه گرێدابوو،فاكته‌ری سه‌ره‌كی بووکە هەرێمی کوردستانی بەرەو ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی برد.