ساسان عهونی: پارتی عاشقی بهغداد نییه كهتانهی لێبدرێت
پارتی دیموكراتی كوردستان ئهو هێزهی كه ٧٠ ساڵه به پێوهیهو ڕاناوهستێ ،خاوهنی پێگهی سیاسی و دیپلۆماسی و كۆمهڵایهتی و ئابوری بههێزه ،سهرۆك بارزانی تهمهنی هاوتهمهنه لهگهڵ حزبهكهی پشتئهستورن به جهماوهری باش و تۆكمه كه ئیرادهو هێزو خۆراگری لهسهرۆك بارزانی وهردهگرن .
ساسان عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: “پێش هەموو شتێک پارتی ئەوەندە عاشقی بەغدا نییە کە تانەی لێ بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونە ئەگەر هێزێک لە کوردستان دا هەبێت و بەرمبەر بەغدا ڕاوەستابێت و داوای مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانی کردبێت، ئەوە پارتییە”.
ئهو ئەندامهی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند: “ئێستا پارتی لەسەر ئاستی کودستان هێزی یەکەمە و خاوەنی زۆرترین ژمارەی کورسییە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزی چوارەمی عێراقە، بۆیە زۆر ئاساییە ئەگەر لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان گفتوگۆ بکات، ئەی گفتوگۆکان لەسەر چییە؟، ئەوەش پێشتر ڕاگەیەندرا کە گفتوگۆ لەسەر دەسکەوت و پلە و پۆست نییە، بەڵکوو گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانە لەسەر جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانە.
ههروهها (ساسان عهونی) گووتی: “ئەو شاندەی پارتی کە ئێستا لە بەغدایە وەک خەڵکی دیکە نییە، کە سیخوڕی بکات و پێشنیار دژی کوردستان بداتە دەسەڵاتدارانی عێراق، بەڵکوو شاندی ئێمە بۆ بەرگریکردنە لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، بۆیە دەبێ خەڵکی ئەو لایەنانەش کە هێرش دەکەنە سەر پارتی، ئەوە باش بزانن، کە مەبەست لە چوونی شاندی پارتی بۆ بەغدا ئەوەیە، نەک بۆ بابەتی دیکە”.
ساسان عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی گوتیشی: “پارتی بەقەدەر یەک سەرە درزی سازش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان ناکات، چونکە پارتی گوزارشت لە دۆزی کورد دەکات و بەرگریکاری سەرەکیی دۆزی کوردە و خاوەنی کێشەی کوردە، کێشەی کورد لە کوێ بێ پارتی لەوێیە، هەر بۆیەش دوژمنانی کوردستان کە دەیانەوێت لە کێشەی کورد بدەن، تاکە بەربەست لە بەرامبەریاندا پارتییە، بۆیە دەیانەوێت لە پارتی بدەن”.
ساسان عەونی دەشڵێت: “لە مێژووی پارتیدا شتێک نییە بەناوی سازشکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، شتیک بەناوی خیانەت لە خەڵکی کوردستان نییە، هەر بۆیە مێژووی پارتی و ئێستای پارتی بریتییە لە بەرگریکردن لە مافەکانی خەکی کوردستان”.