حزبی ده‌عوه‌ : لاریمان نییه‌ له‌ سه‌ر هوشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق

پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق دوایین پرس ده‌بێت كه‌ شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ بكات ،ئه‌مه‌ قسه‌ی سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی پارتی یه‌ كه‌ ئێستا بۆ گفتوگۆكردن له‌ به‌غدایه‌،به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دەنگۆی دەستنیشانکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاوكرایه‌وه‌ “جاسم محەمەد جەعفەر” سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند: “هەر قۆناغێک پیاوی خۆی هەیە، ئەگەر تەوافووقێکی سیاسی لەسەر هۆشیار زێباری هەبێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوا ئێمە لاریمان نابێت”.
 
جاسم محەمەد جەعفەر، سەرکردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕاشیگه‌یاند:” وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن زێبارییەوە دوو خاڵی پێویستە“خاڵی یەکەم تەوافووقی کوردە چونکە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە پشکی کوردە و هێزە کوردییەکان ناوی سەرۆک کۆمار پێشنیاز دەکەن”.
 
سەرکردەكه‌ی حزبی دەعوەی ئیسلامی ده‌شڵێت:”خاڵی دووەم بریتییە لە دانوستان لەگەڵ هێزەکانی دیکە لە بەغدا لەسەر ئەو بابەتە، چونکە “یەکلاکردنەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بە تەوافووقات و ڕێککەوتنی سیاسییەوە بەندە”.
Back to top button