بۆ یه‌كه‌م جار (خواكوڕك) ناو و لۆگۆی هێزە چەکدارەکەی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاو دەکاته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هێڕشی سه‌ربای كرده‌ سه‌ر بووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ێستادا بزووتنەوەی گۆڕان بە ھاوکاریی سەرکردە سەربازییەکانی، بیر لە دروستکردنی ھێزێکی چەکداری دەکاتەوە و ئاماژەکانیش ئەوە دەردەخەن کە بیرکردنەوەکە گەیشتووەتە ڕادەی دیاریکردنی ناو و لۆگۆی هێزەکە.

بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك) بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ كه‌لك وه‌رگرتن له‌ توانای سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی ێستای نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كه‌یه‌كی هێزی چه‌كدار دایه‌ كه‌ خۆی له‌ لیوایه‌كی سه‌ربازیدا ببێته‌وه‌
.

بەشێکی زۆر لە ھەڵسووڕاو و سەرکردە سەربازی و تەنانەت توێژە ڕۆشنبیرەکەی ناو بزووتنەوەی گۆڕان پێیان باشە بزووتنەوەکەیان ھێزی چەکداری ھەبێت، بۆ ئەوەی ئەوانیش بژاردەی ھێزی چەکدار تاقی بکەنەوە، ھەروەھا بەشێکی زۆر لە ھەڵسووڕاوەکانی ئەو بزووتنەوەیە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتگیری لە دروستکردنی ھێزی چەکداری بزووتنەوەکەیان دەکەن، بەڵام لە چەند پەیجێکی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆچوونی ئەوە دروست بووە، کە ھێزێکی چەکدار لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دامەزراوە، تەنانەت لۆگۆی ھێزەکەش بڵاو کراوەتەوە کە ناوی (ھێزی پاراستنی دیموکراسی)یە.

عەلی حەمە ساڵح لە ڕۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠١٨، وەک یەکەمین گۆڕانخواز، ناوی هێزی پاراستنی دیموکراسی لە چوارچێوەی نووسینێکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بەکار هێناوە.

پێشتر ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندبوو: “ئێمە ھەتاکوو بتوانین ھەوڵی ئەوە دەدەین ھێزی چەکدار دروست نەکەین، چونکە ئەوە ھیچ بەرژەوەندییەکی میللەتەکەمانی تێدا نییە، بەڵام ئەگەر زۆرمان بۆ بێت، بەدڵنیاییەوە گۆڕانخوازەکانمان چەکیان ھەیە و بەیانی دەتوانین ھێزی چەکدار دروست بکەین، چونکە ڕۆژانە بە دەیان کەس داوامان لێ دەکات لیوایەکی سەربازی دروست بکەین، بەڵام ئێمە نامانەوێت ھێزی چەکدار دروست بکەین، چونکە لەگەڵ کوشتنی خەڵکدا نین و بێ گومان ئەوە پەیامی ڕاوانشاد بووە، دواجار ئێمە ھیوادارین نەگەینە ئەو ئاستەی کە ھێزی چەکدار بۆ خۆمان دروست بکەین”.

Back to top button