سه‌رچاوه‌ی دارایی داعش ئاشكرا بوو
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی “گلۆبال ویتنس” بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوی داعش ساڵانه به هه‌زاران دۆلار له ئه‌فغانستان كۆده‌كاته‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی مادده‌ی “تالك” ده‌ستیده‌كه‌وێت، كه له پیشه‌سازی پۆدره‌ی منداڵان به‌كاردێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوزی ئیماراتی، راپۆرته‌كه به پشتبه‌ستن به ئاماری حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له مانگی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا، زیاتر له ٥٠٠ تۆن مادده‌ی “تالك” كه بۆ پیشه‌سازی بۆیه و پۆدره‌ی منداڵان به‌كاردێت، له ئه‌فغانستانه‌وه هه‌نارده‌كراوه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ته‌واوی ئه‌و مادده‌یه ره‌وانه‌ی پاكستان كراوه، له‌وێوه‌ش جارێكی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كراوه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، پاكستان سه‌رچاوه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی مادده‌ی “تالك”ه بۆ ئه‌مه‌ریكا، هاوكات به‌شێكی زۆری مادده‌كه‌ش ره‌وانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێت.
نی‌ك دۆنۆڤان، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كانی گڵۆباڵ ویتنیس، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “به‌كارهێنه‌ره ئه‌مه‌ریكی و ئه‌ورووپییه‌كان، به‌بێ مه‌به‌ست بوونه‌ته پاڵپشتیی دارایی گرووپه توندڕه‌وه‌كان له ئه‌فغانستان” و داوای چاودێرییه‌كی توندتری كه‌لوپه‌له هاورده‌كان ده‌كات.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، كاركردنی نایاسایی له به‌رد و كانزا گرانبه‌هاكانى وه‌ك “لازورد” به یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی دارايى چه‌كدارانی تاڵیبان داده‌نرێت.
ئێستاش رێكخراوی داعش له شه‌ڕدایه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كانزا و به‌رده گرانبه‌هایانه له هه‌رێمی نه‌نگه‌رهاری ئه‌فغانستان.
ئه‌و هه‌رێمه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری پاكستان و به سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی مادده‌كانی وه‌ك كرۆمیت و رووخام داده‌نرێت، رێگه‌ی سه‌ره‌كی به قاچاخبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و قه‌ده‌خه‌كراوه‌كانیش به هه‌رێمه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
راپۆرته‌كه له زاری سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش له ئه‌فغانستان گواستوویه‌ته‌وه، ئێستا چه‌كدارانی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه ده‌ستییان به‌سه‌ر نه‌نگه‌رهاردا گرتووه و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و شوێنه‌ش، بووه‌ته كاره له پێشینه‌كانی داعش و ده‌ڵێت: “كانه‌كان له ده‌ستی مافیاكاندان، به هه‌ر نرخێك بێت كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ین”.
راپۆرته‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌سته‌مه به‌های ئه‌و بازرگانییه بۆ داعش بخه‌مڵێندرێت، به‌ڵام داهاتی به‌رهه‌مهێنانی كانزا و به‌رده گرانبه‌هاكان، “ده‌یان هه‌زار دۆلار تا نزیكه‌ی چه‌ند ملیۆنێك دۆلار” ده‌بێت.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی پێناچێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ رێكخراوی داعش زۆر بێت، به‌ڵام وه‌ك سوپای ئه‌مه‌ریكا خه‌مڵاندنی بۆ كردووه، ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له نێوان ٧٥٠ بۆ ٢ هه‌زار چه‌كداره له‌و هه‌رێمه، بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و باشی داهات و دارایی رێكخراوه‌كه‌یه.