فازڵ به‌شاره‌تی: وێرای ئه‌وه‌ی 100 هه‌زار ده‌نگمان به هۆی ساخته‌كاری فه‌وتان, به‌ڵام هیچ ساخته‌كاریه‌ك پارتی له پله‌ی یه‌كه‌م ناهێنێته خواره‌وه

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن ئاكامی هه‌لبژاردنی راگه‌یاند ئه‌نجامه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به دوای خۆیدا هێنا, به‌ر پرسێكی پارتیش ده‌ڵێت:” 100 هه‌زار ده‌نگی پارتی له سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌ر لافاوی ساخته‌كاری پرۆسه‌ی ده‌نگدان كه‌وتوون، ده‌شلێت، هه‌رچه‌نده ساخته‌كاری له ده‌نگه‌كانمان بكرێت، هیچ حزبێك ناتوانێت پارتی دیموكراتی كوردستان له هێزی یه‌كه‌مه‌وه بهێنێته خواره‌وه.
فازڵ به‌شاره‌تی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند: “ئه‌وانه‌ی كه ساخته‌كارییه‌كه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر زه‌ڕه‌یه‌ك ویژدانیان هه‌بێ باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ساخته‌كارییه‌كی گه‌وره‌یان له دژی ده‌نگه‌كانی پارتی كردووه”.
گوتیشی: “ئێمه پێشتر له سلێمانی 95 هه‌زار ده‌نگده‌رمان هه‌بووه، بێگومان ئێمه چاوه‌ڕی 150 هه‌زار ده‌نگمان ده‌كرد به‌ڵام به‌هۆی ساخته‌كارییه‌كه‌وه ته‌نیا 50 هه‌زار ده‌نگ بۆ ئێمه ئه‌ژماركراوه، بۆیه به دڵنیاییه‌وه 100 هه‌زار ده‌نگی ئێمه له سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ر لافاوی ئه‌و ساخته‌كارییه كه‌وتوون، كه ده‌نگی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پێ له‌ناو براوه”.
به‌شاره‌تی ڕاشیگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده 100 هه‌زار ده‌نگی پارتی دزراوه، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشه‌وا و ڕابه‌رێكی هه‌یه بێگومان ئه‌و چ ڕێنماییه‌كی هه‌بێت، ئێمه په‌یڕه‌وی ڕێنماییه‌كانی ده‌كه‌ین، چونكه حزبه‌كه‌مان له مێژووی سیاسی خۆیدا قوربانی زۆری داوه، بۆیه ئه‌و ساخته‌كاریه‌ی كه كراوه ده‌خه‌ینه ڕیزی ئه‌و قوربانیانه‌ی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان به‌خشیومانه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی پێیوایه كه هه‌رچه‌نده ساخته‌كاری له ده‌نگداندا بكرێت، هیچ حزبێك ناتوانێت پارتی دیموكراتی كوردستان، له هێزی یه‌كه‌مه‌وه بهێنێته خواره‌وه”چونكه هیچ حزبێكی دیكه ئه‌و مافه به‌خۆی نادات، ببێت به هێزی یه‌كه‌می كوردستان، چونكه ئه‌گه‌ر جڵه‌وی سیاسی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌ده‌ست پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ربچێت، هاوشێوه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه وایه پرشنگی ئه‌و ئاگره به‌ر زۆر كه‌س ده‌كه‌وێت”.