تۆپخانه‌كانی توركیا ناوچه‌ی برادۆست و سیده‌كان تۆپباران ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رابردوو به مه‌به‌ستی بۆدوومانكردنی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه سوپای توركیا سنوره‌كانی خاكی كورستانی بۆدروومانكرده‌وه ئه‌مڕۆ ئێواره جارێكی تر سوپای توركیا ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له سنووری برادۆست و ناحیه‌ی سیده‌كان بۆدومانكرد.
(خواكوڕك) زانیویه‌تی تۆپخانه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی (خه‌لیفان، بێگژنێ، سیران، ئاله‌كان، لیلكان، چیادیل، گه‌رووی كه‌ورت، خواكورك، گه‌لی ره‌ش) به چڕی تۆپباران كرادوون.
توركیا به‌رده‌وام به پاساوی بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له خاكی هه‌رێمی كوردستان، تۆپباران و بۆمبابارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
تا ئێستا به‌رپرسانی ئیداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی زیانه گیانی و ماڵییه‌كانه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
پێشتر له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، پێویسته په‌كه‌كه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له دژی توركیا به‌كار نه‌هێنێت.