هیچ نیە عەبدولڕەزاقە!

ئەردەڵان هەلەبحەی
لە دواین وتاریدا بەرپرسی تۆپخانە ئامانج نەپێکەکەی گۆڕان وەک هەمیشە بەو بچوکیە لە بیرو گەورەیە بە جەستە کەوتۆتەوە داوی ڕق و گەڕانەوە بۆ مێژوویەک کە ئەوان نەک جێ دەستیان نیە بەڵکو سەمایان تێدا کردووە،عەبدولڕەزاق شەریف کە گومانی نیە لە هەڵوەرینی بزوتنەوەکەی لە بری خەم بۆ خۆیی و سەری هەڵگرتوی ڕێکخەرە بەریتانیەکەی تازە گەڕاوەتەوە کۆڵانەکانی مناڵی و بە زمانی شەڕە گەڕەک ئەیەوێت بەو بجوکیە لە گەورەکانی ئەم گەلە بدات،گەرچی ڕونە کە مرۆڤی بچوک هەردەم پەلەقاژەی لەو جۆرە بۆتە بەشێک لە سلوکیان، لێ خۆ دەبێت جار جار بیری بخەیتەوە کە ئەوەی ناو ئاوێنەکەی بەردەمی جەستەیەتی نەک عەقڵی و مرۆڤیش ئەوەی گەورەیی پێ دەەخشێ بیرو عەقڵیەتی نەک تۆپخانەی بێ خان و جەستەی!! دواجار بواری حوێندنەوەی وتاری هاوڕێکانت بدە لە تۆپحانەکە با هەر حۆت نەبیتە داڵی سەرشاشەو هەر دەرکەوتی پێت نەڵێن ( هیچ نیە دیسان عەبدولڕەزاقە )

Back to top button