برێت مه‌كگۆرك ئاماده نه‌بوو یوسف محه‌مه‌د ببینێت
دوو ڕۆژه برێت ماكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی داعش ، لە سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شه‌ش لایه‌نی كوردی له‌كۆبونه‌وه‌دایه كه به‌هۆی دزینی ده‌نگه‌كانیان له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانه‌وه، له سلێمانی ده‌یانه‌وێت بایكۆتی پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق بكه‌ن.
برێت ماكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سلێمانی ئاماده‌نه‌بووه چاوی به یوسف محه‌ممه‌د بكه‌وێت،كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
مانگی ٩ـی ٢٠١٥ له هه‌ولێر برێت ماكگۆرك له‌گه‌ڵ ته‌واوی حزبه كوردییه‌كان لهكۆبونهوهدابوون له‌سه‌ر،پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان،بڕیاردرا بۆچه‌ند ڕۆژێك كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دوابكه‌وێت تاوه‌كو حیزبه‌كان ده‌گه‌نه ڕێكه‌وتنێك به‌ڵام یوسف محه‌ممه‌د كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد‌و شكستی هێنا و نه‌یتوانی نیسابی یاسایی بۆ كۆبونه‌وه‌كه كۆبكاتهوهوكهلهئهنجامدا یوسف محه‌ممه‌د له په‌رله‌مان ده‌ركرا و كۆبونه‌وه‌كه‌شی شكستی هێنا.
هه‌ر پاش ئه‌و شه‌وه،ئه‌مریكا به گۆڕانی ڕاگه‌یاندبوو چیدیكه یوسف محه‌ممه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ناناسین و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ین،بۆیه به‌زووترین كات بیگۆڕن،هه‌رئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌مڕۆ یوسف محه‌ممه‌د ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبێته‌وه به‌ڵام ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.