شاسوار عبدالواحید پاره‌ له‌ موچه‌ی كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی ده‌بڕێت

شاسوارعه‌بدلواحید سه‌رۆكی حزبی نه‌وه‌ی نوێ كه‌ كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی، هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كورد نیوز، به‌بیانوی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و سه‌رفكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له‌ موچه‌ی كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتییه‌كان پاره‌ی بڕیوه‌.
 
شاسوارعه‌بدلواحید له‌ سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی حزبی نه‌وه‌ی نوێ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كۆمپانیایی نالیایی به‌پڕۆژه‌ بازرگانی و پڕۆژه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی فرۆشتوه‌، به‌ڵام له‌ ئێسته‌دا به‌بیانوی سه‌رفكردنی پاره‌ له‌كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی حزبی نه‌وه‌ی نوێ پاره‌ له‌كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی ده‌بڕدرێت.
 
به‌پێ زانیاریه‌كانی ” خــواكــوڕك” ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه‌ ٢٣ی٥ی٢٠١٨ ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئاڕتی مووچه‌ دابه‌شکراوه‌، له‌ موچه‌ی هه‌موو کارمه‌ندان پاره‌ بڕدراوه‌ وگوتویانه‌ له‌ که‌مپینی هه‌ڵبژاردن پاره‌ی زۆرمان خه‌رجکردووه‌، ئابورییمان باش نییه‌.
 
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ شاسوارعه‌بدلواحید خه‌ڵکی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند به‌وه‌ی که‌ناڵه‌که‌ی فرۆشتووە، به‌ڵام به‌م كاره‌ی درۆكانی ده‌ركه‌وت كه‌ هیچ له‌ پڕۆژه‌ بازرگانی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی نه‌فرۆشتووه‌.
Back to top button