هاوسه‌ری ده‌میرتاش سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی كرد
باشاك ده‌میرتاش هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌ردانی ناوبراوی كرد له زیندانی ئه‌درنه له ئه‌نقه‌ره.
ئه‌مڕۆ باشاك ده‌میرتاش هاوژینی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، وێنه‌ی خۆی و ده‌میرتاشی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه، كه سه‌ردانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه.
باشاك له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌دا نوسیویه‌تی: “ده‌میرتاش باسی فكر و پرۆژه‌ی خۆی بۆ ئاشتی و ئازادیی كرد و منیش به ته‌واوی باوه‌ڕم به‌وه‌یه”.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له تشرینی دووه‌می 2016وه ده‌ستگیركراوه و له زیندانه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ تۆمه‌تێكی به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه و حكوم نه‌دراوه.
پارتی دیموكراتی گه‌لان-هه‌ده‌په ده‌میرتاشی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا كاندید كردووه، كه بڕیاره 24ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.