داعش هێرشیكرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی قه‌زای جه‌له‌ولا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له باشوری كه‌ركووك جموجۆله‌كانی داعش روو له زیاد بوونه, كه‌مێك به‌ر له ئێستا چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتەسەر گوندی سلێمان وەهاب لە ناوچەی شێخ بابای سه‌ربه قه‌زای جه‌له‌ولا و ئاسایشی گەرمیانیش ئاشكرایكردوه كه كوژراو و بریندار هەیە.
رائید سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچكەی كۆكس رایگەیاند: ” كاتژمێر 10ی ئەمشەو گروپێكی چەكدارانی داعش هێرشیان كردوەتەسەر دانیشتوانی گوندی سلێمان وەهاب لە ناوچەی شێخ بابا-ی سەر بەشارۆچكەی گوڵاڵە”.
رائید سمكۆ وتیشی: ” بەپێی زانیارییەكان سێ کەس لە دانیشوانی ئەو گوندە عەرەبنشینە کوژراون و كەسێكیش بریندارە”.
گوندی سلێمان وەهاب دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی قه‌زای جه‌له‌ولا و سەرجەم دانیشتوانەكەی عەرەبی سوننە مەزهەبن .