ماڵباتی تاڵه‌بانی خۆیان ده‌كه‌نه‌ خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنی ته‌زویری یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا

هەرچەندە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە قازانجی یەكێتی بوو وەك حزب، بەڵام ئەو ئەنجامە ناكۆكی نێوان دوو باڵە سەرەكییەكەی ئەو حزبەی تۆخ كردووەتەوەو ماڵی مام جەلال ئەنجامەكە بە دەستكەوتی خۆیان دەزانن،له‌ كاتێكدا خاوه‌نی هیچ شانازییه‌ك نین جگه‌ له‌ شانازی كردن به‌ خاك و خه‌ڵك فرۆشتن له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017.
 
یەكێتی براوەی سەرەكی‌و دڵخۆشترین حزبە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە چونكه‌ زۆرباش توانی ته‌زویرو خروقاتێكی زۆربكات و سیمای هه‌لبژاردن بشێوێنێت و ده‌نگی خه‌ڵك بزر بكات،یەكەمجارە لە دوای دروستبوونی گۆڕانەوە بتوانێت بە جیاوازییەكی زۆر پێش ئەو بزووتنەوەیە بكەوێت لە هەرێم، بەتایبەت كە دوو ئەوەندەی گۆڕان كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا لە پارێزگای سلێمانی.
 
جگه‌ له‌ شه‌ش حیزبه‌كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئەنجامی سلێمانی‌و هەڵەبجە ڕەتدەكاتەوە، پێیانوایە “ساختەكاری كراوەو دەنگەكانیان دزراوە.”
 
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی كه‌ نه‌یویست ناوی بهێنرێت به‌ خواكوڕكی ڕاگه‌یاند: “تەنها لە هەولێر كاندیدێكی سەربە كاك كۆسرەت دەرچووە كە ناوی كوردەی هاشم جیهازەو بەكۆتای ژنان سەركەوتووە، لەهیچ ناوچەیەكی دیكە كاندیدی سەربە ئەوان دەرنەچووە، ئەو ئەنجامانە نیگەرانی كاك كۆسرەتی لێكەوتووەتەوە”
 
به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتی بۆ خواكوڕك ئەوەی خستەڕوو، ئەو گۆڕانكارییانەی بەرلە هەڵبژاردن بۆ ڕازیكردنی كۆسرەت ڕەسوڵ‌و باڵەكەی بووەو ئەوكات ترسیان هەبووە بچنەپاڵ هاوپەیمانییەكەی بەرهەم ساڵح.
 
ئارێزعەبدوڵا دوای ئاشكرابوونی ئەنجامەكان لە پۆستێكیدا لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوك، سەرباری پیرۆزبایی لە كاندیدانی لیستەكەی‌و ئەو كاندیدەی چووە شوێنەكەی ڕاشیگه‌یاند:” من بەش بەحاڵی خۆم بەپشت بەستن بە چەندین بەڵگە و ئاماژە متمانەم بەئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە نیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێز لە پڕۆسێسەكە دەگرم و پێیەوە پابەند دەبم.”
 
كێشەی سەرەكی یەكێتی شێوازی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەیە كە 5 ساڵە دواكەوتووە، هەرباڵەی دەیەوێت كۆنگرەو گۆڕانكارییەكان لە بەرژەوەندیی خۆی بێت، بۆ بەستنی كۆنگرەش هەریەكە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو كۆسرەت ڕەسوڵ كە سەرۆكایەتی دوو باڵە جیاوازەكەی یەكێتی دەكەن بۆچوونی پێچەوانەیان هەیە.
Back to top button